X
ئ|

كۆتایى به‌ خولى نایابى كوردستان دێت

وەرزش

5 رۆژ پێش ئێستا     61 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text


میلله‌ت 

به‌ ئه‌نجامدانى یارى نێوان برایه‌تى پاڵه‌وانى خولى نایابى كوردستان بۆ وه‌رزى ئه‌مساڵ و زاخۆ ، ئه‌مرۆ له‌سه‌ر یاریگه‌ى برایه‌تى په‌رده‌ له‌سه‌ر یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى نایابى كوردستان بۆ تۆپى پێ داده‌درێته‌وه‌ .

به‌شدار سه‌ربه‌ست ، سه‌رۆكى یانه‌ى برایه‌تى  له‌ لێدوانێكدا ئاشكرایكرد ، بۆ كه‌رنه‌ڤاله‌كه‌ى ئه‌مرۆ  میوانێكى زۆر بانگهێشتكراون و شانۆى یاریگاكه‌ش به‌ شێوازێكى باش ئاماده‌ كراوه‌ كه‌ شایسته‌ بێت به‌ یارى كۆتایى .

یارییه‌كه‌ كاتژمێر  5:30  ده‌ستپێده‌كات و پاش كۆتایهاتنى یارییه‌كه‌ش مه‌راسیمى خه‌ڵاته‌كان به‌رێوه‌ده‌چێت .

بۆ وه‌رزى ئه‌مساڵ یانه‌ى برایه‌تى پله‌ى یه‌كه‌م و شێروانه‌ دووه‌م و سیروانى نوێش سێیه‌میان ده‌سته‌به‌ر كرد .

هەواڵی زیاتر