X
ئ|

ھەندێك زانیاری سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتی كاراتی لە ئۆڵۆمپیكی تۆكیۆی یابان

وەرزش

5 رۆژ پێش ئێستا     55 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text



كاراتی لە یٔۆڵۆمپیكدا بە سێ كێش لەگەڵ كاتای تاكی لە كوڕان و كچاندا بەڕێوەدەچێت. پێنج كێشی كوڕان و كچان لە پاڵەوانێتیەكانی جیھاندا تێكەڵ بەیەك دەبن و دەبن بە سێ كێش. 
لە كوڕاندا كێشی (-٦٠، ٦٧) تێكەڵ دەبن و كێشی (٧٥) وەك خۆی دەمێنێتەوە، كێشی (-٨٤، +٨٤) تێكەڵ دەبن، واتە كاتا و كێشی (-٦٧، -٧٥، +٧٥) بۆ كوڕان.

لە كچاندا كێشی (-٥٠، -٥٥) تێكەڵدەبن و كێشی (-٦١) وەك خۆی دەمێنێتەوە و كێشی (-٦٨، +٦٨) تێكەڵدەبن، واتە كاتا و كێشی (-٥٥، -٦١، +٦١) بۆ كچان. 

لە ھەر گروپێكیشدا ١٠ باشترین یاریزانی جیھان بەشداردەبن لە پاڵەوانێتیەكەدا،وە بە شێوازی دەوری بەڕێوەدەچێت.  واتە لە كۆی كچان و كوڕان ٨٠ یاریزان بەشدارە.

*چۆنیەتی دەست نیشانكردنی یاریزانان لەلایەن WKF.دوای كۆتایی ھاتنی یٔۆڵۆمپیكی ٢٠١٦ كە لە وڵاتی بەڕازیل یٔەنجامدرا تاكو تۆكیۆی یابان كە یٔەم ساڵ بەڕێوەدەچێت...
یاریزانان لە وڵاتانی جیھاندا بۆ پاڵەوانێتیەكانی (یٔاسیا، یٔەوروپاو جیھان، كاراتی١ (Premier league)) بەشداری دەكەن بۆ كۆكردنەوەو بەدەست ھێنانی خاڵی پێویست بۆ چونە ناو ڕیزبەندی یٔۆڵۆمپی یابان. 

لەم پاڵەوانێتیانەدا ٥٦ یاریزان دەست نیشان دەكرێت واتە لە ھەر كێشێكی یٔۆڵۆمپیكیدا (پێشتر یٔاماژەیپێدراوە) تەنھا ٧ یاریزان كە خاوەن زۆرترین خاڵن ھەڵدەبژێردرێن.

*پاڵەوانێتیەكانی فەڕەنسا و چۆنیەتی بەشداریكردنی شڤان عوسمان...
دوای كۆتایی ھاتنی پاڵەوانێتی یٔەوروپا كەلە وڵاتی کرواتیا بەڕێوەچوو یٔەو ٥٦ یاریزانەی باسكران بە پێی ڕیزبەندی و توانا خۆیان گەیاندە یٔۆڵۆمپیكی یابان. بەڵام WKF ھەلێك دەڕەخسێنێت بۆ یٔەو یاریزانانەی كە نەیان توانیوە لە ڕیزبەندیەكەدا خۆیان بگەیەننە یٔاستی ٥٦ یاریزانەكە، ٢٤ یاریزانیتر دەست نیشان دەكرێت و زیاد دەكرێن بۆ ٥٦ یاریزانەكە یٔەمەش بە پاڵەوانێتیەك دەبێت كە لە پاریس لە بەرواری ١١، ١٢، ١٣ ی مانگی ٦ بەڕێوەدەچێت لەسەر شێوازی كێشی یٔۆڵۆمپیك، ڕاستەوخۆ یاریزانی براوەی ١ تا ٣یەمی ھەر كێشێك كە دەكاتە ٢٤ یاریزان دەتوانن بچنە ناو ٥٦ یاریزانی ھەڵبژاردەی جیھان كە بەمەش ژمارەی یاریزانان دەبێتە ٨٠ یاریزان، واتە ١٠ یاریزان بۆ ھەر كێشێك .

*بۆ پاڵەوانێتی فەڕەنسا WKF ڕێگەی بە وڵاتانی جیھانداوە كەلە ھەر كێشێكدا یەك یاریزان ڕەوانە بكەن كە نەیان توانیوە بگەنە یٔاستی ٥٦ یاریزانەكە، ھەر وڵاتێك لە ھەر كێشێكی یٔۆڵۆمپیكدا یاریزانەكەی ڕیزبەندی بەدەست ھێنابێت مافی  بەشداریكردنی لە پاڵەوانێتی فەڕەنسادا نابێت.

بەڵام وڵاتی عێراق لە ھیچ كێشێكدا نەی توانیوە لە ڕیزبەندیەكەدا نوێنەری ھەبێت، كەواتە یٔەتوانێت ھەشت یاریزان لە كاتا و لە سێ كێشەكەی یٔۆڵۆمپیك لە كوڕان و كچان ڕەوانە بكات بۆ فەڕەنسا چونكە ھیچ یایزانێكی لەو ٥٦ یاریزانەدا نییە. 

بەپێی بڕیاری یٔیتیحادی مەركەزی عێراق تەنھا یەك یاریزانیان دەست نیشان كردوە بۆ یٔەوەی ڕەوانەی بكەن بۆ یٔەم پاڵەوانێتیە یٔەویش (شڤان عوسمان) یاریزانی یانەی وەرزشی پێشمەرگەیە كە ھەڵبژاردەی عێراقە. 

یٔەمەش كارێكی یٔاسان نابێت بۆ شڤان چونكە كێشی (-٨٤، +٨٤) تێكەڵبوون، بەڵام شڤان بە یٔامادەكاریەكی باشەوە ڕەوانەی یٔەم پاڵەوانێتیە كراوە و یٔێمەش ھیوای سەركەوتنی بۆ یٔەخوازین و ھیوادارین بتوانێت خۆی بگەیەنێتە یٔاستی یەكەم تا سێیەمی كێشی (+٧٥)و ڕاستەوخۆ بڕواتە پاڵەوانێتی كاراتی یٔۆڵۆمپیكی یابان و بۆ یەكەم جار لە مێژووی عێراقدا تۆماربكرێت.

سه‌رچاوه‌ - ئه‌رسه‌لان مورادى 
راهێنه‌رى كاراتى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى 

هەواڵی زیاتر