X
ئ|

هەی نابێ نابێ

سۆشیال میدیا

5 رۆژ پێش ئێستا     305 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

دكتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا
گۆرەوی بەسەر نەعلەوە
دروشمی جوان بە فیعلەوە
پۆز بە پیكابی دەبڵەوە
عیشقبازی بە ئەقڵەوە
خورما خواردن بە ناوكەوە
ماچ و مووچ بە دەمامكەوە
شەراب لەگەڵ ترش و پیازا
یۆگا لەگەڵ چەنەبازا
نوێژ بە پانتۆڵی شۆرتەوە
ئیجتیماع بە تی شێرتەوە
لادا بە دوو سووكانەوە
كورد بە تەئریخی جوانەوە
دز لە لیجنەی چاكسازییا
زوڕنا لە ماڵی قازییا
بێلایەن لە دەسەڵاتا
جەمەدانی لەگەڵ قاتا
هەڵپەڕین و پاژنەعانە
تورك و هەڵوێستی پیاوانە
بێكەس لە ڕیزی پێشەوە
یان تارات بە دەستكێشەوە

هەواڵی زیاتر