X
ئ|

قه‌ڵغانى خولى نایابى كوردستان ده‌درێته‌ یانه‌ى نه‌ورۆز

وەرزش

5 رۆژ پێش ئێستا     137 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text


میلله‌ت 

یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان بریاریدا له‌ كه‌رنه‌ڤالێكى گه‌وره‌، خه‌ڵاتى قه‌ڵغانى خولى نایابى كوردستان بۆ وه‌رزى رابردوو ببه‌خشێته‌ یانه‌ى نه‌ورۆز .

عه‌دنان عه‌بدولره‌حمان ، ئه‌ندامى یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان رایگه‌یاند ،  وه‌رزى رابردوو خولى نایاب به‌هۆى كۆرۆناوه‌ كۆتایی نه‌هات و نه‌ورۆزیش له‌و كاته‌دا پێشه‌نگ بوو ،بۆیه‌ بریارماندا قه‌ڵغانه‌كه‌  پێشكه‌ش به‌ یانه‌كه‌ى شارى سلێمانى بكرێت  وه‌ك پاڵه‌وانى وه‌رزى رابردوو .

ئه‌ندامه‌كه‌ى یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان وتیشى ، پاڵه‌وانى فوتساڵى كچان و هه‌روه‌ها باشترینه‌كانى كوردستان و خه‌ڵاتى چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كى وه‌رزشى له‌و كه‌رنه‌ڤاڵه‌ ده‌بێت كه‌ به‌م نزیكانه‌ كاته‌كه‌ى ئاشكرا ده‌بێت .


هەواڵی زیاتر