X
ئ|

ملیاره‌ها پاسۆرد هاك كران.. چۆن بزانیت تۆی تێدایت

لایف ستایڵ

5 رۆژ پێش ئێستا     283 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

چه‌ته‌كانی ئینته‌رنێت 8 ملیار و 200 ملیۆن پاسۆردیان له‌ رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌ ئاشكراكرد، ئه‌مه‌ به‌ گه‌وره‌ترین هاككردن له‌ جیهاندا داده‌نرێت، راپۆرته‌كان ده‌ڵێن زیاتر ئه‌وانه‌ هاككراون كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ پاسۆرده‌كه‌یان نه‌گۆڕیووه‌.


به‌پێی راپۆرته‌كان، ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌كی زۆره‌ پاسۆردت نه‌گۆڕیووه‌، كه‌واته‌ ئێستا كار له‌كار ترازاوه‌ و هاك كراویت، بۆ ئه‌وه‌ش بزانیت كه‌ تۆ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ پاسۆرده‌كه‌ت دزراوه‌، لینكێك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌وێ ژماره‌ی مۆبایل یان ئیمه‌ڵه‌كه‌ت بنووسه‌ و ئاگادار کردنەوە سەوزەکە واتە هاک نەکراویت، بەڵام ئاگادارکردنەوە سوورەکە مەترسیدارە و دەڵێت تۆ یەکێکیت لەوانەی هاک کراویت.

ئه‌م پرۆسه‌ گه‌وره‌ی هاككردنه‌ به‌ RockYou2021ناونراوه‌ كه‌ هاوشێوه‌ی هاكه‌ گه‌وره‌كه‌ی ساڵی 2009یه‌ كه‌ كرایه‌سه‌ر كۆمپانیای MySpace و 32 ملیۆن پاسۆرد ئاشكرا كرا.

له‌م لینكه‌وه‌ بزانه‌ هاك كراویت یان نا

هەواڵی زیاتر