X
ئ|

هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر هێرشه‌كانی دوێنێ شه‌وی به‌غدا بڵاوكرده‌وه‌

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

5 رۆژ پێش ئێستا     202 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژبه‌ داعش كه‌ ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ هێرشه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی به‌غدا پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی خاكی عێراقه‌.


واین مارۆتۆوته‌بێژی ئۆپراسیۆی "وره‌ی پۆڵایین" له‌ناو هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له‌ تویته‌ری خۆی رایه‌یاندووه‌ "هه‌ر هێرشێك بكرێته‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێم و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی، پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی نیشتمانیی خاكی عێراقه‌".

مارۆتۆ دوای ئه‌و هێرشانه‌ی دوێنێ شه‌وی سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانیی به‌له‌د له‌ سه‌لاحه‌دین و بنكه‌ی سه‌ربازیی ڤیكتۆریای ئه‌مریكا له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ئه‌م لێدوانه‌ی داوه‌.

بنكه‌ی ئاسمانیی به‌له‌د به‌ مووشه‌كی كاتیۆشا و بنكه‌ی سه‌ربازیی ڤیكتۆریا به‌ فڕۆكه‌ی درۆن هێرشیان كرایه‌سه‌ر و زیانێكی ئه‌وتۆی نه‌بوو.

هەواڵی زیاتر