X
ئ|

كۆرۆنایه‌ك له‌ جۆری ده‌لتا گورزی له‌ شارێكی چین دا

هەواڵی جیهان

5 رۆژ پێش ئێستا     376 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

شاری گوانژۆ له‌ باشووری چین ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ به‌ ده‌ست جۆرێكی تری ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیری خواردووه‌ كه‌ پێی ده‌ڵێت جۆری ده‌لتا.


سایتی "news.com.au بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌م جۆره‌ی كۆرۆنا مه‌ترسیداره‌ و ئه‌وه‌نده‌ خێرا بڵاوده‌بێته‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌موو جۆره‌كانی زیاد له‌ ساڵی رابردووی كۆرۆنا له‌ چین بڵاوبووه‌ته‌وه‌.

گۆرۆنای ده‌لتا هه‌مان ئه‌و جۆره‌یه‌ كه‌ هه‌زارانی له‌ هندستان كوشتووه‌ و بۆ یه‌كه‌مجار له‌و شاره‌ی چین له‌ 21ی مانگی رابردوو بڵاوبووه‌وه‌، ڤایرۆسه‌كه‌ ژنێكی ته‌مه‌ن 75 ساڵی تووش كرد كه‌ سه‌ردانی چێشتخانه‌یه‌كی كردبوو.

ته‌نها له‌ سێ هه‌فته‌ی رابردوودا 157 حاڵه‌تی تووشبوون به‌و ڤایرۆسه‌ تۆمار كراوه‌ و له‌ هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌شدا بۆ دانیشتووانی شاره‌كه‌ كه‌ ژماره‌یان زیاترله‌ 18 ملیۆن كه‌سه‌، ده‌ستكراوه‌ به‌ ئه‌نجامدانی پشكنین بۆ هاوڵاتیان.

هەواڵی زیاتر