X
ئ|

كازمی بۆ باڵیۆزی توركیا: په‌یوه‌ندیی دوولایه‌نه‌ بناغه‌كه‌ی رێزگرتنی سه‌روه‌ریی خاكی یه‌كتره‌

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

5 رۆژ پێش ئێستا     211 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ باڵیۆزی نوێی توركیا له‌ به‌غدا كۆبووه‌ و باسیان له‌ رێزگرتن له‌ سه‌روه‌ریی خاك كرد.


نووسینگه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه‌ كازمی پێشوازیی له‌ عه‌لی ره‌زا كونای باڵیۆزی نوێی توركیا له‌ عێراق كردووه‌ و هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌سه‌ر هاوكاریی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا كردووه‌.

به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ كازمی و باڵیۆزی نوێی نوركیا به‌گرنگیان زانیووه‌ په‌یوه‌ندیی دووقۆڵی له‌نێوان هه‌ردوولا دابمه‌زرێت كه‌ بناغه‌كه‌ی رێزگرتنی یه‌كتر بێت له‌ سه‌روه‌ریی خاك و له‌پێناو ئاسایش و سه‌قامگیریی نێوان هه‌ردوو وڵاتدا بێت.

هەواڵی زیاتر