X
ئ|

لەڕووداوێكی هاتووچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا

هەواڵی کوردستان

5 رۆژ پێش ئێستا     184 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمرۆ رووداوێكی هاتوچۆ روویداو بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستدا.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردوە، كەمێك پێش ئێستا، كاتژمێر 6:00 لەنزیك ئیدارەی گەرمیان  بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ماكسیما و جێب چیرۆكی،  كەسێك گیانی لەدەستداو كەسێكیتریش برینداربوو.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەوەیكە  گیانی لەدەستداوە سەرنشین بووە، ڕوداوەكە لە كاتێكدا ڕویداوە، كە ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ماكسیما لەڕزگاریەوە هاتووە بەئاراستەی كەلار، هەروەها جێب چیرۆكی ویستویەتی سوڕانەوە ئەنجام بدات، ئەو ڕووداوە دروست بووە.

باس لەوەشكراوە، لەئێستا لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێكۆڵینەوە لەڕوداوەكە دەستی پێكردوە.

هەواڵی زیاتر