X
ئ|

توركیا له‌م ناوچه‌یه‌ی‌ دهۆك قه‌ده‌غه‌ی‌ هاتووچۆی‌ راگه‌یاند

هەواڵی کوردستان

5 رۆژ پێش ئێستا     1786 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
سوپای‌ توركیا قه‌ده‌غه‌ی‌ هاتووچۆی‌ هاوڵاتیان له‌ گونده‌كانی‌ سنووری‌ ناحیه‌ی‌ كانی‌ ماسێ‌-ی‌ سنووری‌ پارێزگای‌ دهۆك راگه‌یاند.


سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار رایگه‌یاند كه‌ سوپای‌ توركیا به‌ فه‌رمی‌ قه‌ده‌غه‌ی‌ هاتووچۆی‌ له‌ گونده‌كانی‌ كانی‌ ماسێ‌ راگه‌یاند.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت: "به‌وته‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ سه‌ردانی‌ گوندی‌ هرۆرێ‌-یان كردووه‌، سه‌ربازه‌ توركه‌كان قه‌ده‌غی‌ هاتووچۆیان راگه‌یاندووه‌".

وتیشی‌: "سوپای‌ توركیا دانیشتوانی‌ ناوچه‌كه‌ی‌ ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ كاتژمێر 6ی‌ ئێواره‌وه‌ هه‌نا رۆژی‌ دواتر له‌ ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه‌ و نه‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ گونده‌كانیان".

له‌ ئێستادا توركیا ده‌سه‌ڵاتی‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی‌ به‌رفراوانی‌ سنووری‌ پارێزگای‌ دهۆكدا هه‌یه‌ و چه‌ندین بنكه‌ی‌ سه‌ربازیشی‌ دامه‌زراندووه‌.


هەواڵی زیاتر