X
ئ|

ئاڵوگۆڕی دۆلار بۆ دینار له‌ هه‌رێم بۆ یه‌ك بانك قۆرخكراوه‌

سۆشیال میدیا

5 رۆژ پێش ئێستا     394 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
ئاڵوگۆڕی دۆلار بۆ دینار، ده‌رگایه‌كی گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵی

ئه‌و دۆسیه‌ی شه‌ش ساڵه‌ داوای چاره‌سه‌ركردنی ده‌كه‌م..

دۆسیه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی دۆلار به‌ دینار ھه‌م قۆرخكاریه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ یه‌ك بانك، ھه‌م زیانه‌ له‌ داھاتی گشتی..

له‌سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی نه‌وته‌وه‌ تاوه‌كو ٢٠١٩ پاره‌ی نه‌وت ده‌چوه‌ بانكی كوردستانی ئه‌ھلی و ته‌نیا ئه‌م بانكه‌ پرۆسه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی دۆلار به‌ دیناری ده‌كرد..

نرخی ١٠٠ دۆلاری به‌ ١١٧ ھه‌زار دینار پێده‌دراو ھه‌ندێك مانگ له‌ بازاڕدا به‌ ١٢٧ ھه‌زار دینار ده‌فرۆشراو له‌ ئاڵوگۆڕی ٤٠٠ ملیۆن دۆلاردا، ٤٠ ملیار دینار قازانجی ده‌كرد.. ھه‌ندێك مانگ كه‌متر به‌پێی نرخی دۆلار ده‌گۆڕدرا..

له‌ سه‌ره‌تای ٢٠١٩ ئه‌م پرۆسه‌ دراوه‌ به‌ RT بانك ماوه‌یه‌ك به‌ ١١٧ ھه‌زار بۆ ھه‌ر ١٠٠ دۆلارو دواتر كرایه‌ ١٢٠  ھه‌زار دینار بۆ ھه‌ر ١٠٠ دۆلارێك، ئه‌م بانكه‌ش بۆ خۆی به‌ پێی نرخی بازاڕ ده‌یفرۆشت، بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر ١٢٦ ھه‌زار دینار بێت، له‌ گۆڕینه‌وه‌ی دۆلار بۆ دینار له‌ ٣٠٠ ملیۆن دۆلار ١٨ ملیار دینار قازانجیان ده‌كرد..

ئێستاش كه‌ له‌ داھاتی نه‌وت ٣٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ خه‌زیێنه‌ی وه‌زاره‌تی داریی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌ ١٤٥ ھه‌زار دینار به‌م بانكه‌ ده‌درێت و له‌ بازاڕیشدا ئه‌گه‌ر ١٥٠ ھه‌زار دینار بێت قازانجی مانگانه‌ ١٥ ملیار دیناره‌..

من ده‌زانم سیاسه‌تی نه‌ختینه‌یی له‌ ده‌ست بانكی ناوه‌ندیه‌، ئه‌م پرۆسه‌ به‌م شێوه‌ ھه‌م قۆرخكاریه‌ ھه‌م به‌فیڕۆدانی سامانی گشتیه‌، شه‌ش ساڵه‌ داوای پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌م.

پێویسته‌ سیستمێكی ته‌ندروست دابندرێ به‌ سێ ئامانج

یه‌ك: گه‌ڕانه‌وه‌ی زۆرترین داھات بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی به‌شێویه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌.

دوو: ھاوكاربێت له‌ جێگیركردنی نرخی دراو..

سێ: جوڵه‌یه‌یه‌كی ڕێكخراوی دراو دروستبكات و ھاوكاربێت بۆ جێگیربونی نرخی دۆلار...

له‌ فه‌یسبووكی‌ عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح وه‌رگیراوه‌


هەواڵی زیاتر