X
ئ|

په‌یه‌ده‌: كاره‌كانی پارتی‌ له‌ خزمه‌تی دوژمندایه‌

هەواڵی کوردستان

5 رۆژ پێش ئێستا     344 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
پارتی‌ یه‌كێتی‌ دیموكراتی‌ "په‌یه‌ده‌" رایگه‌یاند كه‌ كرده‌وه‌كانی‌ پارتی‌ دیموكرات له‌ ئاستی‌ هیواكانی گه‌له‌كه‌ماندا نییه‌ و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی و خزمه‌تی دوژمندایه‌.


پارتی یه‌كێتی دیموكراتی "په‌یه‌ده‌" له‌باره‌ی گرتنی دوو ئه‌ندامی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارته‌كه‌یان و نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ر له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا په‌یه‌ده‌ ده‌ڵێت: "ئێمه‌ له‌ كوردستان له‌ قۆناغێكی هه‌ستیارداین. له‌ لایه‌ك هێرشی داگیركه‌ری تورك له‌سه‌ر باشوری كوردستان و هێزه‌كانی ته‌ڤگه‌ری رزگاری كوردستان هه‌یه‌ و له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ شه‌ڕی تایبه‌ت هه‌یه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تی تورك له‌سه‌ر هه‌موو گه‌له‌كه‌مان به‌ڕێوه‌ی ده‌بات بۆ ئه‌وه‌ی برایه‌تی گه‌لان تێكبدات و ده‌ستكه‌وته‌كان كه‌ به‌ خوێنی شه‌هیدان به‌ده‌ستهێنراون له‌ناوببات".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ "له‌ پێشهاتێكی مه‌ترسیداردا پارتی هه‌ریه‌ك له‌ مسته‌فا عوسمان خه‌لیل نوێنه‌ری په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێمه‌، مسته‌فا عه‌زیز مستێ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانمانی له‌ هه‌ولێر و جیهاد حه‌سه‌ن نوێنه‌ری به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری ده‌ستگیركرد كه‌ بۆ پێشوازیكردنی میوانه‌كانیان ده‌چوونه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر".

په‌یه‌ده‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ "ئه‌م كرده‌وانه‌ی پارتی‌ له‌ خزمه‌تی دوژمناندایه‌ كه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن تۆی فیتنه‌ بچێنن و هه‌موو یه‌كێتیه‌كی كورد ئاسته‌نگ بكه‌ن. هه‌روه‌ها تاوانێكه‌ كه‌ هاوكاریكردنی توركه‌ و هاوكاریه‌كانیش له‌ رێگه‌ی رێككه‌وتنی قێزه‌ون زیاد ده‌بن".


ئه‌مه‌ش ده‌قی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه‌:

"ئێمه‌ له‌ كوردستان له‌ قۆناغێكی هه‌ستیارداین. له‌ لایه‌ك هێرشی داگیركه‌ری تورك له‌سه‌ر باشوری كوردستان و هێزه‌كانی ته‌ڤگه‌ری رزگاری كوردستان هه‌یه‌ و له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ شه‌ڕی تایبه‌ت هه‌یه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تی تورك له‌سه‌ر هه‌موو گه‌له‌كه‌مان به‌ڕێوه‌ی ده‌بات بۆ ئه‌وه‌ی برایه‌تی گه‌لان تێكبدات و ده‌ستكه‌وته‌كان كه‌ به‌ خوێنی شه‌هیدان به‌ده‌ستهێنراون له‌ناوببات. له‌ دۆخێكی به‌م شێوه‌یه‌دا یه‌كگرتن و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان پێویسته‌. له‌ كاتێكدا كه‌ هه‌وڵدان بۆ سه‌ركه‌وتنی دیالۆگی كوردیی هه‌یه‌، له‌ پێشهاتێكی مه‌ترسیداردا پارتی دیموكراتی كوردستان (په‌ده‌كه‌)، مسته‌فا عوسمان خه‌لیل نوێنه‌ری په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێمه‌، مسته‌فا عه‌زیز مستێ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانمانی له‌ هه‌ولێر و جیهاد حه‌سه‌ن نوێنه‌ری به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری له‌ كاتژمێر ٠٣:٠٠ی سه‌رله‌به‌یانی ده‌ستگیركرد كه‌ بۆ پێشوازیكردنی میوانه‌كانیان ده‌چوونه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر.

ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ ماف و هیوای گه‌له‌كه‌مان جێبه‌جێ ناكات، ده‌سه‌ڵاتی په‌ده‌كه‌ به‌رپرسیاری ئه‌و جۆره‌ كرده‌وه‌یه‌یه‌. ئه‌م كرده‌وانه‌ له‌ خزمه‌تی دوژمناندایه‌ كه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن تۆی فیتنه‌ بچێنن و هه‌موو یه‌كێتیه‌كی كورد ئاسته‌نگ بكه‌ن. هه‌روه‌ها تاوانێكه‌ كه‌ هاوكاریكردنی توركه‌ و هه‌وكاریه‌كانیش له‌ رێگه‌ی رێككه‌وتنی قێزه‌ون زیاد ده‌بن.

ئێمه‌ وه‌ك ئه‌نجومه‌نی گشتی په‌یه‌ده‌ به‌هۆی ئه‌م جۆره‌ هه‌ڵوێسته‌ بێبه‌رپرسیاریه‌، نیگه‌رانین و به‌ توندی ئه‌م پێشێلكاریه‌ مه‌ترسیدار و نابه‌رپرسیاره‌ی په‌ده‌كه‌ شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین. ئێمه‌ ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ ده‌ست له‌ هه‌موو جۆره‌ چالاكی و كرده‌وه‌یه‌كی نایاسایی و ناده‌ستوری بهێنرێت كه‌ زیان به‌ هیواكانی گه‌له‌كه‌مان ده‌گه‌یه‌نێت و ناكۆكی له‌نێوان هێزه‌ كوردیه‌كان زیاد ده‌كات. هه‌روه‌ها ئێمه‌ هه‌موو جۆره‌ هه‌وڵدانێك له‌دژی مافی تێكۆشان و به‌رخۆدان و پلانی ده‌وڵه‌تی تورك له‌دژی گه‌له‌كه‌مان شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین."


هەواڵی زیاتر