X
ئ|

له‌م ناوچه‌یه‌ی‌ هه‌رێم شه‌ڕێكی سه‌خت به‌ڕێوه‌ده‌چێت

هەواڵی کوردستان

5 رۆژ پێش ئێستا     3130 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
میدیای‌ فه‌رمی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ناوچه‌ی‌ حه‌فتانینی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان شه‌ڕێكی‌ سه‌خت به‌ڕێوه‌ده‌چێت.


ئاژانسی‌ فورات نیوز بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌ به‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌ گردی زه‌ندورای ناوچه‌ی‌ حه‌فتانین شه‌ڕێكی سه‌خت رووده‌دات.

ئاژانسه‌كه‌ ده‌ڵێت: "له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌ گردی زه‌ندورای سه‌ر به‌ ناوچه‌ی‌ مه‌تینا له‌نێوان گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان و سه‌ربازانی توركدا شه‌ڕێكی سه‌خت رووده‌دات".

تا ئێستاش هیچ زانیارییه‌كی‌ تر سه‌باره‌ت به‌ شه‌ڕه‌كه‌ و زیانه‌كانی‌ رانه‌گه‌یه‌ندراون.


هەواڵی زیاتر