X
ئ|

ژماره‌ی‌ ئه‌و بنكه‌ سه‌ربازییانه‌ی له‌ ماوه‌كانی‌ دواییدا توركیا له‌ دهۆك دایمه‌زراندوون، ئاشكرا كرا

هەواڵی کوردستان

5 رۆژ پێش ئێستا     909 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ كه‌ له‌ شه‌ڕه‌كانی ئه‌م دواییه‌دا توركیا هه‌شت باره‌گای نوێی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا داناوه‌.


رێڤینگ هروری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند "له‌ شه‌ڕی ئه‌م دواییه‌دا توركیا نزیكه‌ی هه‌شت بنكه‌ی نوێی جێگیركردووه‌".

سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ ده‌ڵێت: "گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ شه‌ڕی پارتیزانی ده‌كه‌ن و باره‌گای دیاریكراویان له‌ چیاكانی ناوچه‌كه‌دا نییه‌ و به‌رده‌وام شوێنگۆڕكێ ده‌كه‌ن".

وتیشی: "گونده‌كانی ناوچه‌ی شه‌ڕ له‌ دۆخێكی خراپدان، به‌شێكی زۆری ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌ سوتاوه‌ و تێكچووه‌. له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ی دواییدا چه‌ند گوندێك چۆڵ كراون. خه‌ڵكی زیانمه‌ندی ناوچه‌كه‌ داوا ده‌كه‌ن قه‌ره‌بو بكرێنه‌وه‌".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئاشكراشیكرد كه‌ "به‌هۆی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی‌ توركیاوه‌ له‌ سنوری ده‌ركار نزیكه‌ی 17 گوند، له‌ باتیفا نزیكه‌ی 14 گوند و له‌ كانی ماسێ نزیكه‌ی 7 گوند چۆڵ كراون. خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ له‌ دڵه‌ڕاوكێدان و دۆخیان باش نییه‌".
 


هەواڵی زیاتر