X
ئ|

ئێران دوو كه‌شتی جه‌نگی‌ ره‌وانه‌ی زه‌ریای‌ ئه‌تڵه‌سی كرد

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

5 رۆژ پێش ئێستا     339 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران دوو كه‌شتی‌ جه‌نگی‌ ره‌وانه‌ی‌ زه‌ریای‌ ئه‌تڵه‌سی كرد به‌بێ ئه‌وه‌ی ئامانجه‌كه‌یان ئاشكرا بكات.


ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی‌ ئێران بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ كه‌شتییه‌كی تێكشێنه‌ری جه‌نگی له‌گه‌ڵ كه‌شتییه‌كی پشتیوانی ئێرانی بۆ ئه‌ركێكی ده‌گمه‌ن دوور له‌ وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌و نێو زه‌ریای‌ ئه‌تڵه‌سی به‌ڕێكه‌وتن.

گه‌شته‌كه‌ی ئه‌و كه‌شتییه‌ نوێیه‌ی كه‌ له‌ ناوخۆدا دروست كراوه‌، به‌ ناوی سه‌هه‌ند و كه‌شتی كۆكردنه‌وه‌ی هه‌واڵگریی مه‌كران ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕاگه‌یه‌ندرا.

ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ میدیاكانی ئه‌مریكا له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نه‌ناسراوی ئه‌مریكییه‌وه‌ بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ كه‌شتییه‌كان به‌ره‌و ڤه‌نزوێلا ده‌ڕۆن، هه‌رچه‌نده‌ ئاژانسی ده‌نگوباسی ئه‌سۆشیه‌یتد ده‌ڵێت شوێنی مه‌به‌ستی ئه‌و كه‌شتییانه‌ی بۆ یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه‌.

كه‌شتییه‌كان له‌ به‌نده‌ری باشوری ئێران به‌نده‌ر عه‌باسه‌وه‌ ده‌رچوون. ئێران گه‌شته‌كه‌ی به‌ دووروودرێژترین گه‌شتی هێزی ده‌ریایی وه‌سف كرد به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر بدات.


هەواڵی زیاتر