X

شووی‌ چواره‌می‌ به‌ عێراقییه‌ك كرد

لایف ستایڵ

پێش 2 هەفتە     300 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
میدیاكانی‌ میسر ئاشكرایان كرد كه‌ خانمه‌ گۆرانبێژی‌ سوری‌ ئه‌ساڵه‌ نه‌سری‌ شووی‌ چواره‌می‌ كرد و ئه‌مجاره‌ هاوسه‌رگیری‌ له‌گه‌ڵ‌ شاعیری‌ عێراقی‌ فائیق حه‌سه‌ن كردووه‌.


پێگه‌ی‌ "قاهیره‌ 24" بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌ساڵه‌ نه‌سری‌ خانمه‌ گۆرانیبێژی‌ سوری‌ و فائیق حه‌سه‌ن شاعیری‌ عێراقی‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ستیان به‌ لێكنزیكبوونه‌وه‌ی‌ بۆچوونه‌كانیان و ئاسووده‌بوونیان به‌ یه‌كتر كردووه‌، بڕیاریانداوه‌ هاوسه‌رگیری‌ بكه‌ن و ئێستا له‌ قۆناغی‌ ده‌ستگیرانداریدان.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان به‌شێوه‌به‌ری‌ فه‌رمی‌ بووه‌ و به‌وشێوه‌یه‌ش ئه‌و خانمه‌ گۆرانیبێژه‌ هاوسه‌رگیری‌ چواره‌می‌ كرد و تا ئێستا هه‌وڵی‌ شاردنه‌وه‌ی‌ ده‌دات تا له‌ ده‌رفه‌تێكی‌ نزیكدا به‌ فه‌رمی‌ رایبگه‌یه‌نێت.

لای‌ خۆیه‌وه‌ مه‌ی‌ عیدان خانمه‌ راگه‌یاندنكاری‌ كوه‌یتی‌ باسی‌ له‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌ساڵه‌ هاوسه‌رگیری‌ له‌گه‌ڵ‌ فائیق حه‌سه‌ن كردووه‌ كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كاره‌كانی‌ گۆرانیبێژی‌ عێراقی‌ ماجید ئه‌لموهه‌ندیسه‌.

پاش 13 ساڵ‌ هاوسه‌رگیری‌ و بوونی‌ دوو منداڵ‌ به‌ناوه‌كانی‌ "عه‌لی‌ و ئاده‌م"، له‌ كانوونی‌ دووه‌می‌ 2020دا ئه‌ساڵه‌ جیابوونه‌وه‌ی‌ له‌ ده‌رهێنه‌ر تارق ئه‌لعریان راگه‌یاند.




هەواڵی زیاتر

هەواڵی کوردستان 10 خولەک پێش ئێستا

کارەبای سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

هەواڵی کوردستان 14 خولەک پێش ئێستا

نرخی ئاڵتوون لە هەرێمی کوردستان

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 3 کاتژمێر پێش ئێستا

وڵاتانی دراوسێ عێراق بێ ئاو دەکەن