X

بزووتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبان په‌یامێك ئاراسته‌ی‌ جیهان ده‌كات

کراوەیی ئیسلامی

پێش 1 هەفتە     489 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ تاڵیبان به‌ وه‌كاله‌ت په‌یامێكی‌ ئاراسته‌ی‌ جیهان كرد و رایگه‌یاند كه‌ خاكی‌ ئه‌فغانستان بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن دژی‌ هیچ وڵاتێكی‌ تر به‌كارناهێنرێت.


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ عه‌بدولغه‌نی‌ براده‌ر جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ تاڵیبان به‌ وه‌كاله‌ت له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی‌: "خاكی‌ ئه‌فغانستان دژی‌ ئاسایشی‌ هیچ وڵاتێك به‌كارناهێنرێت".

وتیشی‌: "له‌سه‌ر بنه‌مای‌ مامه‌ڵه‌ی‌ به‌رامبه‌ر ئاسایشی‌ هه‌موو دیپلۆماتكاران و باڵیۆزخانه‌كان و ئاژانسه‌كانی‌ فریاكه‌وتن و وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌پارێزین".

له‌ ماوه‌كانی‌ دواییدا بزووتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبان بڕیاری‌ دا مه‌لا محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ئاخوند وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ حكومه‌تی‌ كاتی‌ ئه‌فغانستان و عه‌بدولغه‌نی‌ براده‌ر وه‌ك جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ كاتی‌ دیاری‌ بكرێن.


هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 2 کاتژمێر پێش ئێستا

وڵاتانی دراوسێ عێراق بێ ئاو دەکەن

هەواڵی جیهان 11 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجامی هەڵبژاردنەكەی روسیا راگەیەنرا

هەواڵی کوردستان 12 کاتژمێر پێش ئێستا

راگەیەنراوێك لە پۆلیسی هەولێرەوە