X

سه‌رۆكی‌ روسیا خۆی‌ كه‌ره‌نتین ده‌كات

هەواڵی جیهان

6 رۆژ پێش ئێستا     59 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت 
به‌هۆی‌ توشبوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سانی‌ چوارده‌وری‌ به‌ كۆرۆنا، سه‌رۆكی‌ روسیا خۆی‌ كه‌ره‌نتین ده‌كات.


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ كۆشكی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ روسیا "كرملین" رایگه‌یاند كه‌ ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی‌ روسیا خۆی‌ كه‌ره‌نتین ده‌كات به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سانی‌ چوارده‌وری‌ توشی‌ كۆرۆنا بوون.

كۆشكی‌ كرملین له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ‌ ئیمام عه‌لی‌ ره‌حمان سه‌رۆكی‌ تاجیكستان، ڤلادیمێر پوتین وتی‌: "به‌له‌به‌رچاوگرتنی‌ ئه‌وه‌ی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سانی‌ چوارده‌ورم توشی‌ كۆرۆنا بوون، واپێویست ده‌كات بۆ ماوه‌یه‌ك خۆم كه‌ره‌نتین بكه‌م".

دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر پوتین له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌ندامانی‌ تیمی‌ پارائۆلۆمپی‌ روسی‌ له‌ كرملین باسی‌ له‌وه‌ كر كه‌ به‌دووری‌ نازانێت به‌هۆی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنای‌ نوێوه‌ خۆی‌ كه‌ره‌نتین بكات.

هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 2 کاتژمێر پێش ئێستا

وڵاتانی دراوسێ عێراق بێ ئاو دەکەن

هەواڵی جیهان 11 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجامی هەڵبژاردنەكەی روسیا راگەیەنرا

هەواڵی کوردستان 12 کاتژمێر پێش ئێستا

راگەیەنراوێك لە پۆلیسی هەولێرەوە