X

قوباد تاڵه‌بانی: ده‌نگدان به‌لایه‌نه‌ بچوكه‌كان ده‌نگدانه‌ به‌پارتی

هەواڵی کوردستان

6 رۆژ پێش ئێستا     245 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی كوردستان رایگه‌یاند كة ده‌نگدان به‌لایه‌نه‌ بچوكه‌كان ده‌نگدانه‌ به‌ركابه‌ری هاوپه‌یمانی كوردستان كه‌ پارتییه‌، ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ یان له‌به‌رژه‌وه‌ندییاندا نییه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكبكه‌ون.


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 14ی ئه‌یلول قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی بانگه‌شه‌ی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌ رانیه‌، وتی‌: "شه‌ڕ بۆ یه‌كڕیزی كورد ده‌كه‌ین له‌به‌غدا و ئه‌وه‌ ئێمه‌ین ده‌توانین له‌ڕێی دانوستاندنه‌وه‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین".

وتیشی‌: "لایه‌نه‌كانی دیكه‌ یان له‌به‌رژه‌وه‌ندییاندا نییه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكبكه‌ون یان ئه‌وه‌نده‌ بچوكن كه‌ئه‌و كاره‌یان هه‌ر پێناكرێت، به‌ڵام ئێمه‌ سه‌لماندوومانه‌ له‌پێناو مووچه‌ی خه‌ڵك ده‌توانین سه‌دان سه‌عات له‌به‌غدا دانوستاندن بكه‌ین".

قوباد تاڵه‌بانی باسی له‌وه‌شكرد كه‌ "ده‌نگدان به‌لایه‌نه‌ بچوكه‌كان ده‌نگدانه‌ به‌ركابه‌ری هاوپه‌یمانی كوردستان كه‌ پارتییه‌".

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕووكه‌ "یه‌كێتی به‌ راماڵینی گه‌نده‌ڵی و نه‌هێشتنی قاچاخچێتی ده‌بێته‌وه‌ به‌یه‌كێتییه‌كه‌ی مام و كاكه‌ نه‌وه‌".

قوباد تاڵه‌بانی راشیگه‌یاند كه‌ "له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا له‌ده‌ڤه‌ری راپه‌رین 30 پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ و مامناوه‌ند و بچووك و 180 پڕۆژه‌ی چاككردنه‌وه‌ و نۆژه‌نكردنه‌وه‌مان جێبه‌جێكردووه‌ و هێشتا ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ شایه‌نی زیاتره‌".


هەواڵی زیاتر