X

ته‌رمه‌كه‌ی‌ رانیه‌ راده‌ستی‌ كه‌سوكاری‌ كرایه‌وه‌

هەواڵی کوردستان

6 رۆژ پێش ئێستا     447 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه‌ ته‌رمی‌ ئه‌و شۆفێره‌ بێناسنامه‌یه‌ی‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ له‌ رووداوێكی‌ هاتووچۆدا گیانی‌ له‌ده‌ست دا، راده‌ستی‌ كه‌سوكاری‌ كرایه‌وه‌.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه‌ "ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی رانیه‌ - ده‌ربه‌ند رووداوێكی‌ هاتووچۆ له‌ نێوان ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر و ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت قه‌مه‌ره‌ رویدا و به‌وهۆیه‌وه‌ شۆفێری ئۆپڵه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ست دا و هیچ ناسنامه‌یه‌كی پێنه‌بوو، به‌ڵام كه‌مێك پێش ئێستا كه‌سوكاری په‌یدابوو".

پۆلیس ده‌ڵێت: "ته‌رمی كه‌سه‌كه‌ به‌ناوی (ه.ڕ.خ.) له‌دایكبووی ساڵی 1990 دانیشتووی قه‌ڵادزێ شۆفێری ئۆتۆمبیلی ئۆپڵ، دوای ئه‌نجامدانی توێكاری پزیشكی بۆ ته‌رمه‌كه‌ی راده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه‌".

راشیگه‌یاند كه‌ مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ رووداوه‌كه‌ كرایه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.


هەواڵی زیاتر

هەواڵی کوردستان 23 خولەک پێش ئێستا

حکومەتی هەرێم: مووچە لە کاتی خۆیدا دابەش دەکرێت

هەواڵی کوردستان 34 خولەک پێش ئێستا

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

هەواڵی کوردستان 39 خولەک پێش ئێستا

مووچەی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

هەواڵی کوردستان 48 خولەک پێش ئێستا

کارەبای سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

هەواڵی کوردستان 52 خولەک پێش ئێستا

نرخی ئاڵتوون لە هەرێمی کوردستان