X

هه‌ولێر بووه‌ پاڵه‌وانى كوردستان

وەرزش

6 رۆژ پێش ئێستا     33 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text


میلله‌ت

یانەی ھەولێر توانی نازناوی پاڵەوانێتی یانەکانی کوردستان بۆ تێنسی سەر زەوی بەدەست بھێنێت دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی لە یانەی نیشتمان-ی بردەوە بەئەنجامی (٢-٠).

ئەم پاڵەوانێتیە بەسەرپەرشتی یەکێتی تێنسی سەر زەوی کوردستان و بەسپۆنسەری (پارێزەر د.سەفین) بەرێوەچوو و (١٩) یانە لەسەرەتاسەری کوردستان بەشداری تیاییدا کردبوو.

یانەی ھەولێر لەم پاڵەوانێتییە لەسەرجەم یارییەکان سەرکەوتنی بەدەستھێنا دوای ئەوەی لە یانەکانی ( ئاڵا، ئەکاد، بروسک)ی بردەوە.

یاریزانانی هه‌ولێر پێکھاتبوو لە (فارس ئەیاد، عەلی ئەبو زەید، محەمەد عەبدولناسر) و ھەریەکە لە (عەبدولناسر عەبدولرەزاق، ئەبو زەید) راھێنەرایەتی تیپەکەیان دەکرد.

هەواڵی زیاتر

هەواڵی کوردستان 23 خولەک پێش ئێستا

حکومەتی هەرێم: مووچە لە کاتی خۆیدا دابەش دەکرێت

هەواڵی کوردستان 34 خولەک پێش ئێستا

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

هەواڵی کوردستان 39 خولەک پێش ئێستا

مووچەی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

هەواڵی کوردستان 48 خولەک پێش ئێستا

کارەبای سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

هەواڵی کوردستان 52 خولەک پێش ئێستا

نرخی ئاڵتوون لە هەرێمی کوردستان