X

په‌یامێكی‌ نوێ‌ له‌ موقته‌دا سه‌دره‌وه‌

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

6 رۆژ پێش ئێستا     259 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
 رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند كه‌ سوپای عێراق ده‌توانێت پارێزگاری له‌ئاسایشی وڵات بكات له‌هه‌ڕه‌شه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌كی و ئه‌ركیشیه‌تی‌ پارێزگاری‌ ناوه‌نده‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن و سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدان بكات.


موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "سوپای عێراق توانی شكۆی خۆی به‌ده‌ستبهێنێته‌وه‌ و هێزی خۆی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆخی ئاسایشی وڵات بسه‌پێنێت، هه‌روه‌ها له‌م كاته‌دا هێزێكن دوور له‌حزبایه‌تی و مه‌زهه‌بی و بونه‌ته‌ جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی هه‌مووان".

وتیشی‌: "له‌ ئێستادا سوپای‌ عێراق به‌هێزترین و گرنگترین هێزی‌ ئه‌منین له‌ عێراقی‌ خۆشه‌ویستدا".

ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه‌ كه‌ "دواین ئه‌ركی سوپا كه‌ وه‌ك ئاسته‌نگییه‌ك دێته‌ پێشیان پاراستنی سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی تشرینی یه‌كه‌م".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "به‌بۆچوون و متمانه‌ی‌ خۆم، سوپا ده‌توانێت رێگربێت پاراستنی‌ عێراق له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ به‌تایبه‌ت كه‌ به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ده‌چین و ئه‌وانیش به‌بێ‌ فشاری‌ سیاسی‌ ده‌نگ ده‌ده‌ن".

جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "سوپای‌ عێراق مولزه‌مه‌ به‌ پارێزگاریكردنی‌ ناوه‌نده‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن و سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدان له‌ سوتان و گه‌نده‌ڵی‌ و هه‌ڵسوكه‌وتی‌ هه‌رزه‌كارانه‌".

بڕیاره‌ له‌ 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2021دا هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خته‌ی‌ عێراق به‌ به‌شداری‌ 276 حیزب و 44 هاوپه‌یمانی  به‌ڕێوه‌بچێت و زیاتر له‌ 24 ملیۆن كه‌س له‌ 83 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ 329 كاندیدی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرن.


هەواڵی زیاتر

هەواڵی کوردستان 22 خولەک پێش ئێستا

حکومەتی هەرێم: مووچە لە کاتی خۆیدا دابەش دەکرێت

هەواڵی کوردستان 33 خولەک پێش ئێستا

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

هەواڵی کوردستان 38 خولەک پێش ئێستا

مووچەی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

هەواڵی کوردستان 47 خولەک پێش ئێستا

کارەبای سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

هەواڵی کوردستان 51 خولەک پێش ئێستا

نرخی ئاڵتوون لە هەرێمی کوردستان