X

توركیا 8 په‌نابه‌ری كوردی‌ راده‌ستی رێكخراوێكی‌ تیرۆریستی‌ سوریا كرد

هەواڵی کوردستان

6 رۆژ پێش ئێستا     85 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
كۆمه‌‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ توركیا ھه‌شت په‌نابه‌ری كوردیان راده‌ستی رێكخراو جه‌بهه‌تولنوسره‌ له‌ سوریا كرد كه‌ خه‌ڵكی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستانن.


كۆمه‌‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "حكومه‌تی توركیا هه‌شت  په‌نابه‌ری‌ خه‌ڵكی (پاوه‌)ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستانی ڕاده‌ستی گروپی تیرۆریستی جه‌بهه‌تولنوسره‌ له‌ ‌سوریا كرد كه‌ به‌نیازبوون له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه‌ بگه‌ن به‌ ئه‌وروپا".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "ئه‌و هه‌شت په‌نابه‌ره‌ی‌ خه‌ڵكی پاوه له‌گه‌ڵ 57 په‌نابه‌ری دیكه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بوون، له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و له‌ڕێگه‌ی شاری "ئه‌عزاز"باكوری سوریاوه‌ ڕاده‌ستی گروپی تیرۆریستی جه‌بهه‌تولنوسره‌ كراون".

كۆمه‌‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان راشیگه‌یاند كه‌ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان پێش چوونه‌ ناو عه‌زاز گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ هه‌رێم، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌و هه‌شت هاوڵاتییه‌ پاوه‌ییه‌ له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌.
ئه‌مه‌ش ناوی‌ ئه‌و ھه‌شت په‌نابه‌ره‌یه‌:
ده‌ماوه‌ند پاك سرێشت
موبین وه‌له‌د به‌یگی
ئه‌فشار ڕۆسته‌می
به‌همه‌ن شادره‌وان
مه‌سعود حه‌یده‌ری
سه‌عید ئه‌حمه‌دی
فه‌ردین ده‌روێش پور
هیدایه‌ت روخزادی



هەواڵی زیاتر

هەواڵی کوردستان 20 خولەک پێش ئێستا

حکومەتی هەرێم: مووچە لە کاتی خۆیدا دابەش دەکرێت

هەواڵی کوردستان 31 خولەک پێش ئێستا

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

هەواڵی کوردستان 36 خولەک پێش ئێستا

مووچەی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

هەواڵی کوردستان 45 خولەک پێش ئێستا

کارەبای سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

هەواڵی کوردستان 49 خولەک پێش ئێستا

نرخی ئاڵتوون لە هەرێمی کوردستان