X

له‌م ناوچه‌یه‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ بۆردوومان كرا

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

6 رۆژ پێش ئێستا     848 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
له‌ سه‌ر سنووری‌ عێراق، سوریا فڕۆكه‌یه‌كی‌ نه‌ناسراو ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی‌ چه‌كدارانی‌ حه‌شی‌ شه‌عبی‌ بۆردوومان كرد و به‌پێی‌ زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ژماره‌یه‌ك چه‌كدار كوژراون.

كه‌ناڵی‌ RT له‌ زاری‌ په‌یامنێره‌یه‌كه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی‌ نه‌ناسراوه‌وه‌ بۆردوومان كران.

كه‌ناڵه‌كه‌ ده‌ڵێت: "فڕۆكه‌یه‌كی‌ نه‌ناسراو چوار مووشه‌كی‌ ئاراسته‌ی‌ ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌سه‌ر سنووری‌ عێراق و سوریا كرد".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ سێ‌ ئۆتۆمبێلی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ به‌ته‌واوی‌ سووتان و به‌پێی‌ زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ژماره‌یه‌ك چه‌كدار كوژراون.

هەواڵی زیاتر

هەواڵی کوردستان 18 خولەک پێش ئێستا

حکومەتی هەرێم: مووچە لە کاتی خۆیدا دابەش دەکرێت

هەواڵی کوردستان 29 خولەک پێش ئێستا

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

هەواڵی کوردستان 34 خولەک پێش ئێستا

مووچەی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

هەواڵی کوردستان 43 خولەک پێش ئێستا

کارەبای سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

هەواڵی کوردستان 47 خولەک پێش ئێستا

نرخی ئاڵتوون لە هەرێمی کوردستان