X

پەنابەر

سۆشیال میدیا

پێش 3 هەفتە     103 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

باپیرم،  دوای ئەوەی دایك وباوكی لە دەستدەدات، لە شارەزورەوە لەگەڵ دو برای تری، كە هەرسێكیان مێردمنداڵ دەبن، لە برسانا ڕو لە ناوچەی گەرمیان دەكەن، ئاخر ئەوكات ئینگلیز، لە نزیك شاری كفری، سەربازگە و كارگەی بەرهەمهێنانی سەهۆڵ و ئێستگەیەكی شەمەندەفەری دروستكردبو، خەڵكێكی زۆری  ناوچەكەی خستبوە سەر كار، ئاسایشی ناوچەكەی پاراستبوو، دەرمانی هەندێ نەخۆشی وەك كەچەڵی، تەراخوما و گەڕیشی لا دەستدەكەوت. تا ژیانی جێهێشت، چیرۆكە هەرە دڵبەرەكەی، باسی گرانییە گەورەكە بوو.

 

 باوكم، كە سەرەتای چلەكانی سەدەی ڕابردو لە دایكبوە، لە شەستەكانی هەمان سەدە بەرەو ناوچەی سلێمانی دێت و هەر لەو شارەیش هاوسەرگیری دەكات، لە گەڕەكە هەژارنشینەكان، دەبێتە كرێچی و بەردەوام وێڵی كاربو، باسی دڵبەری ئەویش، ئارد، ئازاری بەردەوامی ئەژنۆكانی و  پارەی كارەبای موەلیدەیە.  


خۆیشم، لەكاتی ڕودانی سكانداڵەكەی ٣١ی ئاب، لە ئێران كرێكاریم دەكرد،  دەشتم دا لە بەر و بە هەر دەردەسەرییەك بو، بە دوو ساڵ،خۆم گەیاندە وڵاتی دانیمارك، ئەو ڕۆژەی خۆم ڕادەستی پۆلیس كرد، بەپێی یاسا،  سێ شتیان بۆ دابینكردم، كە لە باپیرمەوە تا خۆم، هەرچەندە بەردەوام ڕەنجمان بۆی دابو، بەڵام بۆمان دابین نەكرابو.
١- دابینكردنی جێیەكی شیاو، بۆ نیشتەجێبون.


٢-دابینكردنی سەرچاوەی بژێوی.


٣-دابینكردنی بیمەی تەندروستی.

 


لەفەیسبوكی دلێر سەلیم ....وەرگیراوە