X

هه‌ولێر یونس سلێمانى كرده‌ راهێنه‌ر

وەرزش

پێش 2 هەفتە     52 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text


میلله‌ت 


دەستەی کارگێری یانه‌ى هه‌ولێر لە کۆبوونەوەی خۆیدا بریاریاندا بەدوورخستنەوەی راھێنەر (شوان ئەنوەر) و یاریدەدەری راھێنەر ( سائیر سلێوە) لە راھێنەرایەتی تیپی تۆپی پێی یانەکە بەشداربوو لە خولی نایابی کوردستان.

به‌ پێى راگه‌یه‌ندراوێكى یانه‌ى هه‌ولێر ، دەستەی کارگێری یانه‌ سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی (عەبدوڵڵا مەحمود) سەرپەرشتیاری تیپ و  ھەردوو راھێنەر دەکات، کە لە ماوەی رابردوودا ئەرکی سەرپەرشتیاری و راھێنەرایەتی تیپەکەیان لە ئەستۆ دابوو.

یانه‌كه‌ بریاریداوه‌ بەدانانی ئه‌م كه‌سانه‌ى خوارەوە وەکو ستافی راھێنەرانی تیپی تۆپی پێی یانەکەمان بەشداربوو لە خولی نایابی کوردستان.

- دیدار حامد ( سەرپەرشتیاری تیپ).
- یونس نوری سلێمان (راھێنەر).
- سالار ئەجل - عیماد ئەسعەد ( یاریدەدەرانی راھێنەر).
- عەبدولخالق محەمەد ( راھێنەری گۆڵپارێز).