X

‎ڕونکردنەوەیەک لە یانەی وەرزشی ڕزگارییەوە

وەرزش

پێش 2 هەفتە     65 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text


ئەمڕۆ سێشەممە (۲٠۲۱/۱۱/۱٦) لەپاش کۆتاییهاتنی یاری نێوان یانەی وەرزشی ڕزگاری و یانەی وەرزشی خانەقین  بە ئەنجامی یەکسان (۱ـ۱)، لە گەڕی سێیەمی خولی پلە یەکەکانی کوردستان و یارییەکە کە لە یاریگای یانەی خانەقین بەڕێوەچوو، لەکاتی گەڕانەوەی یاریزانانمان لە دەرەوەی سەنتەری شاری خانەقین لەلایەن چەند گێرەشێوەنێکەوە بە بەرد هێرشکرایە سەر پاسی یاریزانەکانمان و لە ئەنجامدا جگەلە زیانگەیاندن بە ئۆتۆمبیلەکە، یاریزانێکمان بەناوی (عەلی حسێن) بەهۆی بەرکەوتنی بەردێکەوە بەبێهۆشی گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی خانەقین.

‎لێرەوە جێی خۆیەتی سوپاسی بەدەمەوەهاتن و هەڵوێستی یانەی وەرزشی خانەقین و ستاف و سەرۆکی یانە و یاریزانەکانیان بکەین، کە لە نەخۆشخانە لەنزیکەوە پەرۆشی تەندروستی یاریزانەکەمان بوون.

‎سوپاس بۆ خوا لەئێستادا دۆخی تەندروستی کاکە (عەلی حسێن) جێگیرە و نەخۆشخانەی بەجێهێشتووە.
‎وەک یانەی وەرزشی ڕزگاری دووپاتیدەکەینەوە، ئەوانەی بەمکارە هەستاون لەڕوانگەی ئێمەوە بەشێک نین لە هاندەرانی یانە ئازیزەکی خانەقین و کەسانێکن دوور لە بەها و گیانی وەرزشی رەفتارێکی نەشیاویان نواندووە، هەروەک دڵنیاین هاندەرانی یانەی وەرزشی خانەقین و وەرزشدۆستانی شارەکەش دژ بەو کارە نابەجێیەن، چونکە زیان بە ناوناوبانگی خانەقین و یانەکەش دەگەیەنێت.

هەروەک ڕایدەگەیەنین وەکو یانەی وەرزشی ڕزگاری لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان هیچ سکاڵایەک لە دژی یانەی خانەقین تۆمار ناکەین.

‎ یانەی وەرزشی ڕزگاری
(۲٠۲۱/۱۱/۱٦)