X

پێشوازى له‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئاسیا كرا

وەرزش

پێش 2 هەفتە     70 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text


میلله‌ت

لە مەراسیمێکی شایستەدا لە بارەگای نوێنەرایەتی سلێمانی لیژنەی ئۆلۆمپی کوردستان پێشوازی لە یاریزانانی کوردی بەشدار لە پالەوانێتی لەشجوانی ئاسیا کرا.

لە رۆژانی رابردوو ، لە بەیروتی پایتەختی لوبنان پالەوانێتی ئاسیا بۆ لەشجوانی بەرێوەچوو ، عیراق بە ٨٥ یاریزان بەشدار بوو کە دە یاریزانی کوردبوو .

سەرەنجام یاریزانە کوردەکان توانیان سەر تۆپی چەندین کێشی جیاوازیان کرد و ئەنجامی بەرزیان بەدەستهێنا .

لە نێو یاریزانەکانیش شڤان مەهدی توانی پرۆ کاردی پیشەگەری دەستەبەر بکات .