X

هه‌ڵۆ له‌ خولى نایابى كوردستان كشایه‌وه‌

وەرزش

پێش 2 هەفتە     65 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text



میلله‌ت 

یانه‌كه‌ى ده‌ڤه‌رى بلێ و بارزان ، حه‌وت گه‌ڕى خولى نایابى كوردستان به‌رگه‌ى گرت و كشانه‌وه‌ى له‌ خوله‌كه‌ راگه‌یاندو بۆ یارى ئه‌مرۆش به‌رامبه‌ر هه‌ندرێن ئاماده‌ نابن

ئه‌حمه‌د خه‌لیل ، سه‌رۆكى یانه‌ى هه‌ڵۆ رایگه‌یاندووه‌ ، بەهۆی کێشە داراییەکانمان ناتوانین لەمە زیاتر بەردەوام بین و بڕیارمان داوە لە خولی نایابی کوردستان بکشێینەوە و ناتوانین یارییەکانی ئەم وەرزە تەواو بکەین، ئەمڕۆش لە یاریی بەرامبەر هەندرێن ئامادە نابین'.

یانەی هەڵۆ دوو وەرز لەمەوبەر، دوای ئەوەی پلەی دووەمی خولی پلە یەکی کوردستانی بەدەستهێنا گەڕایەوە نێو رکابەرییەکانی خولی یانە نایابەکانی کوردستان، بەڵام ئەم وەرزە ئەنجامەکانی زۆر خراپن لە 6 گەڕی رابردووی خولەکەدا، یانەکە سەرجەم یارییەکانی دۆڕاندووە و هیچ خاڵێکی نییە، جگە لەوەش یانەکە 14 گۆڵی لێکراوە و تەنیا یەک گۆڵی کردووە.