X

پێكهاته‌ى عێراق بۆ جامى عه‌ره‌ب ئاشكرا كرا

وەرزش

پێش 1 هەفتە     72 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text


میلله‌ت 

یەکێتیی تۆپی پێی عێراق لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ یارییەکانی جامی عەرەب ئاشکرا کرد کە بریارە سەرەتای مانگی داهاتوو لە دەوحەی پایتەختی قەتەر دەستپێبکات.

لیستەکە لە ژمارەیەک یاریزانی نوێ پێکهاتووە لەگەل لە ژمارەیەک لە یاریزانانی ئێستای هەڵبژاردەکە لە نێویانیشدا ، دوو یاریزانی کوردی تێدایە کە ئەوانیش شێرکۆ کەریمی یاریزانی هەولێرو رێبین سولاقای یاریزانی یانەی بویرامی تایلاندیە.

عێراق لە قۆناغی کۆمەلەکانی جامەکە بەرامبەر بەحرەین و قەتەرو شانشینی عومان یاریدەکات .