X

واشنتن: بڕیارمان نەداوە دەست بۆ یەدەگی نەوتی ببەین

هەواڵی جیهان

پێش 1 هەفتە     82 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت 
بەرپرسێكی كۆشكی سپی ئەمریكا ئەمرۆ دوشەممە رایگەیاند حكومەتی ئەمریكا بە هیچ شێوەیەك بڕیاری بەكارهێنان و راكێشان یەدەگی نەوتی نەداوە. 

 

 ئەو بەرپرسەی ئەمریكا راشیگەیاندوە هیچ رێوشوێنێك یاخود بڕیارێك نەدراوە بۆ دیاریكردنی كاتێك  كە دەست بكرێت بە بەكارهێنان و راكێشانی یەدەگی نەوتی ئەمریكا و ئەوەی بڵاویشكراوەتەوە لەو بارەیەوە هیچ بنەمایەكی نییە و دورە لە راستییەوە.


پێشتریش راگەیەنرا كە جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمریكا داوای لە چین و كۆریای باشور و هیندستان و ژاپۆن كردوە كە دەست بە بەكارهێنانی یەدەگی نەوتی بكەن بەمەبەستی دابەزین نرخی بەنزین كە ماوەی چەند رۆژێكە لە ئەمریكا بەرزبونەوەی بەخۆوە بینیوە.