X

به‌ڤیدیۆ... له‌ رووداوێكی‌ دڵته‌زێندا 52 كه‌س بوونه‌ قوربانی‌

هەواڵی جیهان

پێش 1 هەفتە     189 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
له‌ رووداوێكی‌ هاتووچۆدا له‌ وڵاتی‌ بولگاریا 45 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست كه‌ ژماره‌یه‌كیان منداڵن و 7ی‌ تریش برینداربوون.


میدیاكانی‌ بولگاریا بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ له‌ رۆژئاوای‌ ئه‌و وڵاته‌ به‌هۆی‌ رووداوێكی‌ هاتووچۆوه‌ ئاگر له‌ پاسێكی‌ گه‌شتیاری‌ به‌ربوو و به‌هۆیه‌وه‌ 45 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا كه‌ 12یان منداڵن.

ئاژانسی‌ "بگنیس" ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ شه‌وی‌ رابردوو پاسێكی‌ گه‌شتیاری‌ كه‌ ژماره‌ی‌ مه‌سه‌دۆنیای‌ باكووری‌ له‌سه‌ره‌ له‌ شاری‌ ئه‌سته‌نبوڵی‌ توركیاوه‌ به‌ڕێكه‌وتووه‌ و سنووری‌ بولگاریای‌ تێپه‌ڕاند.

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ رووداوه‌كه‌ كاتژمێر 3ی‌ به‌ره‌به‌یان له‌سه‌ر رێگای‌ خێرای‌ نێوان شاری‌ بلاگویفگراد و سۆفیای‌ پایته‌خت روویداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ پاسه‌كه‌ گڕی‌ گرتووه‌.

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ له‌ نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ شۆفێری‌ پاسه‌كه‌ هه‌یه‌ و 7 كه‌سیش كه‌ دوو ژن و پێنج پیاون رزگاریان بووه‌.

لای‌ خۆیه‌وه‌ نیكۆلای‌ نیكۆلۆف به‌رپرس له‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ بولگاریا جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌ووه‌ كه‌ له‌ رووداوی‌ گڕگرتنی‌ پاسه‌كه‌دا 45 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و 7ی‌ تر سووتاون و بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ فریاكه‌وتن له‌ سۆفیای‌ پایته‌خت كراون.