X

نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت دو دۆلار بەرزبۆوە

هەواڵی جیهان

پێش 1 هەفتە     570 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت 
نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازارەكانی جیهان دو دۆلار بەرزبۆوە و جۆبایدنی سەرۆكی ئەمریكاش بریارێكی دەركردبو بۆ دابەزاندنی نرخەكەی كە  یەدەگی ستراتیژی نەوت بخاتەرو, بەڵام نرخەكەی بەرزبۆوە. 

 

 بەیانی ئەمرۆ سێشەممە 23ی تشرینی دوەمی 2021 نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازارەكانی جیهان بە 79 دۆلار و 29 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە وئێوارەی ئەمرۆ نرخی یەك بەرمیل دو دۆلار بەرزبۆتەوە.

 

بڕیارەكەی جۆبایدن, سەرۆكی ئەمریكا بەهاوئاهەنگی لەگەڵ دەوڵەتانی بەكارهێنی نەوت بوە تاوەكو 50 ملیۆن لە یەدەگی نەوت بخرێتەرو, بەڵام ئێوارەی ئەمرۆ نرخەكەی بەرزبونەوەی بەخۆوە بینی و نرخی یەك بەرمیل نەوت دو دۆلار بەرزبۆوە.