X

موقتەدا سەدر پەیامێكی بڵاوكردەوە

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پێش 1 هەفتە     873 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت 
رێبەری رەوتی سەدر پێشوازی لە لێدوانەكەی جینین بلاسخارت، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق دەكات لەبارەی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكان كە رایگەیاندبو ساختەكاری لە پرۆسەكە نەكراوە و داواشدەكات لایەنەكان ئەنجامی هەڵبژاردنەكان قبوڵبكەن، چونكە گەل چاوەڕوانی حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی دەكات. 

 

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لەتویتێكیدا داوا لەو لایەنانە دەكات كە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان رەتدەكەنەوە، بەخۆیاندا بچنەوە و دان بە ئەنجامەكاندا بنێن و دەشڵێت لێدوانی نێودەوڵەتی نوێ هەیە لەبارەی هەڵبژاردنەكان لە عێراق و ئامۆژگاریمان بۆ شوێنكەوتوانمان ئەوەیە دوربكەونەوە لە شەڕە قسەی سیاسی و توندوتیژی و شێواندنی ئاسایش. 

  

داواشدەكات دادگەی فیدراڵیی بەجددیی و بێلایەنی مامەڵە لەگەڵ تانەكان بكات نەك گوشارە سیاسییەكان كاریگەری لەسەر كارەكانیان هەبێت.