X

جۆبایدن: ئابوری ئەمریكا تاكە ئابورییە كە لە پێش كۆرۆنا بەهێزترە

هەواڵی جیهان

پێش 1 هەفتە     105 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت 
سەرۆكی ئەمریكا رایدەگەیەنێت هەمو هەوڵێك دەدەین بۆ چارەسەركردنی قەیرانی بەنزین و دابەزینی نرخی غاز و نەوت, جەختیشدەكاتەوە ئابوری ئەمریكا تاكە ئابورییە كە لە پێش كۆرۆنا بەهێزترە.

 

جۆبایدن,سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند هەوڵەكانی ئێمە  بۆ ئەوەیەكە نرخی سوتەمەنی دابەزێت و لەگەڵ چەند وڵاتێك هەماهەنگیمان هەیە بۆ كەمكردنەوەی نرخی نەوت و چینیش بەڵێنی داوە هاوكاریمان بكات لە دابەزین نرخی نەوتدا. 

 

ئاماژەی بەوەكرد هەمو هەوڵێكمان بۆ ئەوەیە نرخی بەنزین هەرزانبكرێت و شۆفێران قەیرانی سوتەمنییان نەبێت .