X

ئەمەریکییەک بە هۆی هەوڵدانی بۆ چوونە ناو بەرەی نوسرە حوکمدرا

کراوەیی ئیسلامی

پێش 1 هەفتە     123 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت

هاوڵاتییەکی ئەمەریکی بە هۆی پشتیوانی لە داعش و بەرەی نوسرە و هەوڵدان بۆ چوونە سوریا و جیهاد کردن، بە 16 ساڵ زیندانی حوکمدرا.

بریون پیس دادوەری ڕۆژهەڵاتی نیویۆرک ڕایگەیاندووە، کە ئێلڤیز ڕێدزپاگیچ-ی تەمەن 30 ساڵ ڕۆژی هەینی 19-11-2021 دوای ئەوەی مانگی 4-2021 دانی بە تاوانەکەی داناوە، حوکمدراوە.

بە وتەی ئەو دادوەرە، بەو حوکمە تاوانبارەکە بەهایەکی قوورس بۆ پشتیوانی لە تیرۆریزم و چوونە سوریا بۆ ناو داعش یان بەرەی نوسرە دەدات.

سەرەتاکانی ساڵی 2015 ئێلڤیز لە ڕیگەی ئۆنلاینەوە پەیوەندی لەگەڵ فەرماندەیەکی تیرۆریستان لە سوریا دەبەستێت و هەوڵیداوە بچێتە سوریا و بەشداری جیهاد بکات.

مانگی 7-2015 ئێلڤیز دەچێتە تورکیا و جەند هەوڵێکی شکستخواردوو دەدات بۆ ئەوەی سنوری تورکیا ببڕێ و بچیتە سوریا، بەڵام ناتوانێت و مانگی 8-2016 بۆ هەمان مەبەست دەچێتە ئەردەن، بەڵام لەلایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە دەستبەسەر دەکرێت و دەنێردرێتەوە بۆ وڵاتەکەی.

ئێلڤیز لە پەیامەکانی تۆڕی فەیسبووکدا کە مانگی ئۆکتۆبەری 2015 بڵاویکردوونەوە نووسیویەتی "بۆ ڕەزامەندی خوا شەڕدەکەن، لە ڕیگەی خوا دەمرن". هەروەها نووسیویەتی "بۆ جیهاد و چوونە ناو بەرەی نوسرەوە سەفەری تورکیای کردووە".