X

ئوسترالیاش حزبوڵای لوبنانی خستە لیستی تیرۆرەوە

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پێش 1 هەفتە     76 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
ئەمڕۆ ئوسترالیا بڕیاری دا حزبوڵای لوبنانی بە هەردوو باڵی سیاسی و سەربازیی بە ڕێكخراوێكی تیرۆریستی بناسێنێت.


بەو بڕیارەش سزاكانی ئوسترالیا كە پێشتر تەنیا بەسەر باڵی سەربازیی حزبوڵادا سەپاندبوونی، باڵی سیاسی و دامەزراوە مەدەنییەكانی حزبەكەش دەگرێتەوە.

كارین ئەندروز وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا ڕایگەیاند حزبوڵا بەردەوامە لە هەڕەشەی  ئەنجامدانی پەلاماری تیرۆریستی و پشتیوانیكردنی ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان.

جەختیشیكردەوە لەوەی حزبوڵا هەڕەشەی ڕاستەقینە و بێ چەند و چوون لە سەر ئوسترالیا دروست دەكات.

پێشتریش ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا حزبوڵای بە ڕێكخراوێكی تیرۆریستی ناساندبوو، بەڵام هەندێك وڵات تەنیا باڵە سەربازییەكەی ئەو ڕێكخراوەیان بە تیرۆریست پۆلێن كردووە و سزاكانیان باڵە سیاسییەكەی ناگرێتەوە.