X

ئەوروپا بودجەی بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی كۆچبەرانی سنووری بیلاڕوسیا تەرخان كرد

هەواڵی جیهان

پێش 1 هەفتە     48 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا، ئورسولا ڤۆن دێر لاین رایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا بڕی سێ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار یۆرۆی بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی کۆچبەران لە بیلاڕوسیاەوە تەرخان کردووە.


سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا باسی لە زیادبوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەوروپا کرد و وتی: "ئەو شتەی کە لە تەماشا کردنی رێژەی مردنەکان دەیبینم ئەوەیە کە ئەمە پەتای ئەوانەن کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە".

ڤۆن دێر لاین، جەختی لەوە کردەوە کە یەکێتی ئەوروپا لەلایەک لەھەوڵی دابین کردنی ھاوکاریی مرۆییدایه‌ و لەلایەکی دیکەوە لەگەڵ وڵاتانی سەرچاوە و ترانزێت لە ناو ھەوڵێکی دیپلۆماتیی چڕدایە و ئاماژەی بەوە کرد کە لە نزیکەوە چاودێری قاچاخچێتی بە مرۆڤ و ھەڵسەنگاندن بۆ بژاردەکانی سەپاندنی سزا دەکەن.

باسی لەوە شکرد کە عێراق دەستی بە گەڕاندنەوەی ھاووڵاتیانی کردووە و وتی: "بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لەم ھەماھەنگییە لەگەڵ عێراق دەگەین بەڵام ژمارەیەکی زۆری کۆچبەری دیکە کەوتوونەتە بۆسەوە. پێکەوە لەگەڵ دامەزراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کار لەسەر ئەوە دەکەین کە بیانگەڕێنینەوە بۆ ماڵەکانیان".

سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا ئاشکرایشی کرد کە بڕی سێ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار یۆرۆیان بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی کۆچبەران تەرخان کردووە و وتی: "با جارێکی دیکە دووبارەی بکەمەوە. یەکێتی ئەوروپا دان به‌و رژێمەدا کە بە توندی فشاری خستووەتە سەر خەڵکی خۆی نانێت".

ڤۆن دێر لاین، سەبارەت بە دۆخی سنووری نێوان بیلاڕوسیا و پۆڵەندا، وتی: "لە قەیرانێکی کۆچ کردن زیاتر ھەنگاوێکە لەلایەن مینسکەوە بۆ ناسەقانگیر كردنی یەکێتیی ئەوروپا"

لای خۆیەوە سەرۆکی کۆنسەی یەکێتی ئەوروپا، چارلز میشێل لە میانی وتارەکەیدا لە دانیشتەنەکەی پەرلەمانی ئەوروپادا، وتی: "بۆ رێگریی كردن لە کۆچی نایاسایی، گیان لەدەستدان، بەکارھێنانی کۆچبەران لە لایەن قاچاخچییەکانەوە، سوورین لەسەر کۆنترۆڵ کردنی تەواوەتی سنوورەکانمان. قبوڵ ناکەین کۆچبەرەکان بۆ مەرامی سیاسیی بەکاربھێندرێن. ئیدانەی ئەم جۆرە ھێرشانەی سەر سنووری یەکێتیی ئەوروپا دەکەین".