X

"مه‌ترسیدارترین تۆڕی سیخوڕی و هاككردن" ئاشكرا كرا

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پێش 1 هەفتە     195 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
شانه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ ئه‌منی‌ ئاشكراكردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی تۆڕێكی سیخوڕی و هاككردنی ڕاگه‌یاند كه‌ به‌ "مه‌ترسیدارترین تۆڕ" وه‌سفی‌ كردووه‌، ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "ئه‌ندامانی تۆڕه‌كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ مه‌شقیان وه‌رگرتووه‌".  


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 24ی تشرینی دووه‌می 2021 شانه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ ئه‌منی‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "به‌پێی زانیاریی هه‌واڵگریی هاتوو له‌باره‌ی بوونی تۆڕێكی هاككردنی زانیاریی له‌ پارێزگای كه‌ربه‌لای پیرۆز، مه‌فره‌زه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی به‌ هه‌ماهه‌نگی ئاسایشی كه‌ربه‌لا هه‌وڵه‌ هه‌واڵگریی و كرده‌ییه‌كانیان ده‌ستپێكرد".

شانه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ ئه‌منی‌ ده‌ڵێت: "مه‌فره‌زه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی به‌ هه‌ماهه‌نگی ئاسایشی كه‌ربه‌لا دوای چه‌ند ڕۆژێك توانییان تۆڕێكی پێنج كه‌سی كه‌ مه‌ترسیدارترین تۆڕی سیخوڕی و هاككردن بوون له‌ عێراق هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌".  

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "له‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا تۆمه‌تباره‌كان دانیان به‌ تاوانه‌كانیان ناوه‌ كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات مه‌شقیان وه‌رگرتووه‌ و هه‌وڵیان داوه‌ زانیاریی ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بدزن تاوه‌كو بیفرۆشنه‌وه‌".  
  
راشیگه‌یاند كه‌ "سه‌رجه‌م تاوانباران ڕاده‌ستی لایه‌نی یاسایی ده‌كرێت بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێكاری پێویست له‌ دژیان".