X

وه‌زیری به‌رگریی روسیا: ئه‌مریكا مانۆڕی به‌كارھێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌ دژمان ئه‌نجامدا

هەواڵی جیهان

پێش 1 هەفتە     220 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
وه‌زیری به‌رگریی روسیا رایگه‌یاند كه‌ چالاكی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر سنووره‌كانی روسیا زیادی كردووه‌ و "فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا مانۆڕی به‌كارھێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌ دژی روسیا ئه‌نجامده‌ده‌ن".


سێرگی شۆیگو وه‌زیری به‌رگریی روسیا له‌ میانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی كه‌ له‌ رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڤێی فنگھی هاوتا چینییه‌كه‌ی‌ ئه‌نجامی دا، روونكردنه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌ چالاكییه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ دژی روسیا دا.

وه‌زیری به‌رگریی روسیا وتی‌: "زیادبوونێكی گرنگی چالاكیی فرۆكه‌ سه‌ربازییه‌كانی سه‌ربه‌ ئه‌مریكا له‌ نزیك سنووره‌كانی روسیامان ده‌ستنیشان كردووه‌".

وتیشی: "فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا مانگی رابردوو 30 فڕینیان له‌ نزیك سنووره‌كانمانه‌وه‌ ئه‌نجامداوه‌. ئه‌م ژماره‌یه‌، به‌راورد به‌ ھه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوودا، دوو ھێنده‌ و نیو زیاتره‌".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئاراسته‌ی رۆژھه‌ڵات و رۆژئاوا له‌ ھه‌مانكاتدا مانۆڕی به‌كارھێنانی چه‌كی ئه‌تۆمیان له‌ دژی روسیا ئه‌نجامداوه‌".

سێرگی شۆیگو راشیگه‌یاند كه‌ "ئه‌و مانۆڕه‌یان له‌ رێگه‌ی 10 فڕۆكه‌وه‌، له‌ كاتی مانۆڕی سه‌ربازیی Global Thunder ئه‌نجامداوه‌".