X

پێویستە منداڵان ھەر لە منداڵییەوە فێری پێکەوە ژیان بکرێن

لایف ستایڵ

پێش 1 هەفتە     81 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت

تێگەیشتنی زۆر ھەڵە بوونی ھەیە لە بارەی فێرکردنی منداڵەوە و فێرکردنییان لە بارەی جیاوازی ڕەنگی مرۆڤەکان و یەکسانییان لە بەھا مرۆییەکاندا.

ھەرچەندە ئێمە بڕیاری فێرکردنیان بدەین، یان نا لە بارەی ڕەگەز پەرستییەوە ئەوا ئەوان خۆیان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ھەرجارێک کە ڕەنگێکی جیاواز دەبینن لە ھەر مرۆڤێکدا لە ھەر ناوچەیەکی جیاوازی ئەم جیھانەدا ئاشنایەتییان بۆ پەیدا دەبێت.

منداڵەکان فێری ھەموو ئەو شتانە دەبن کە ڕۆژانە ڕوبەڕویان دەبنەوە وەکو لە یارییە ئەلکترۆنییەکان و پەرتووک و تەلەفزیۆنەکان ھەروەھا لە کەسانی گەورەتر لە خۆیان وەک دایک و باوک و مامۆستاکانیان.

سەرھەڵدانی ئەم باسەش بەم شێوازەی ئێستا دەگەڕێتەوە بۆ پاش ڕوداوی کوشتنی جۆرج فلۆیدی تەمەن ٤٦ ساڵ کە لەلایەن پۆلیسەوە کوژرا، بۆیە ڕێکخراوە مرۆیی و مافی مرۆڤ و دایکان و باوکان  گەیشتنە ئەو دەرەنجامەی کە پێویستە منداڵ ھەر لە منداڵییەوە فێر بکرێن کە ھەرچەندە ڕەنگەکان جیاواز بن ئەوا ھەموو مرۆڤێک بەبێ جیاوازی شایستەی ڕێز و خۆشەویستی و پاراستنی مافەکانیەتی.

لە توێژینەوەیەکدا کە لە ساڵی ٢٠١٧ دا کرا دەرکەوت ئەو منداڵانەی کە تەمەنیان دەگاتە ٣ مانگ توانای ناسینەوەی ھاوشێوەی ڕەنگی خۆیانیان زیاترە وەک لە ناسینەوەی ڕەنگی پێستی تر بۆیە پێویستە لەسەر دایکان و باوکان بە زووترین کات یارمەتیدەر بن لە فێرکردنی منداڵەکان لەسەر دوورکەوتنەوەلە ڕەگەز پەرستی و فێرکردنیان لە بارەی بوونی فرە ڕەگەزی و پێکەوە ژیان و تەبایی.