X

موقتەدا سەدر: بەشداری لە حكومەتی تەوافوقدا ناكەین

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پێش 1 هەفتە     138 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت 
رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند كوتلە كوردییەكان و پێكهاتەی سونە رێككەوتون لەسەر پێكهێانی حكومەتی زۆرینە و راشیگەیان هەرگیز بەشداری لە حكومەتی تەوافوقدا ناكات.

 

 موقتەدا سەدر, رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند بەشدارنابن لە حكومەتی تەوافوقدا  و ئاماژەی بەوەشكرد هەڵبژاردنە پێشوەختەكە هەرچییەك بێت چەند كاندیدێكی سەربەخۆی سەرخستوە وبونەتە پەرلەمانتار,هەرچەندە چەند لایەنێك كار بۆ كڕینی دەنگی سەربەخۆكان دەكەن. 

 

ئەوەشیخستەرو كوتلە كوردییەكان و پێكهاتەی سونە لەسەر حكومەتی زۆرینە رێككەوتون و كاری لەسەر دەكەن.