X

ئەڵمانیا هەڕەشە لە بیلاروسیا دەكات

هەواڵی جیهان

پێش 1 هەفتە     343 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت 
ئەڵمانیا هەڕەشەی سەپاندنی سزای نوێ لە بیلاروسیا دەكات ئەگەر سوربێت لەسەر سیاسەتەكانی ئێستای .

 

 ئەنجومەنی وەزیرانی ئەڵمانیا پەیامێكی هۆشداری بۆ بیلاروسیا ناردوە كە ئەگەر ئەلیسكەندەر لوكاشینكۆ,سەرۆك وەزیرانی بیلاروسیا هەڵویستەكانی نەگۆڕی ئەوا یەكێتی ئەوروپا ناچاردەبێت سزای دارایی و نوێ بەسەر بیلاروسیا بسەپێنێت.

 

ئاماژە بەوەكراوە ئەمرۆچوارشەممە 25ی تشرینی دوەمی2021 ئۆكرانیا لەسەر سنوری وڵاتەكەی لەگەڵ بیلاروسیا ئۆپراسێۆنێكی سەربازی دژ بە كۆچبەران ئەنجامداوە ,

 

هاوكات ڤلادیمێر نیكیفور نیكۆ, جێگری یەكەمی فەرمانگەی سنوری ئۆكرانیا رایگەیاندوە سنورەكانی ئۆكرانیا و بیلاروسیا مەترسیی لەسەرە كە قەیرانی كۆچبەران رو لە ئۆكرانیا بكات.