X

رونكردنەوەیەك لە سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی-یەوە

هەواڵی کوردستان

پێش 1 هەفتە     843 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت 
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت بەهۆی نەبونی یاسایی بودجەوە ماوەی 8 ساڵە هەرێمی كوردستان بێ بودجەیە و خەرجكردنی دەرماڵە بۆ خوێندكارانیش لەدەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیراندایەو جەختیشدەكاتەوە بڕی ئەو پارەیەی وەكو دەرماڵە پێویستە مانگانە 7 ملیارو 343 ملیۆن و 500 هەزار دینارە.

 

 زیاد جەبار, سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی  كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان لەكۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا بەداتاو ژمارە بڕی ئەو پارەی پێویستە وەكو دەرماڵە بدرێتە خوێندكارانی زانكۆو پەیمانگاكان خستیەروو.


راشیگەیاند لە ئێستا ژمارەی خوێندكارانی زانكۆو پەیمانگاكانی سەر بەوەزارەتی خوێندنی باڵا لەهەرێمی كوردستان 150 هەزارو 560 خوێندكارە، كە 84 هەزارو 505 خوێندكاریان خوێندكاری ناو شارن، 66 هەزارو 55 خوێندكاریان دەرەوەی شارن ‌و لە بەشە ناوخۆییەكانن.


ئاماژەی بەوەكردوە كۆی گشتی پارەی دەرماڵەی ئەو خوێندكارانەی لەبەشە ناوخۆییەكانن و ئەوانەشی لەدەرەوەن بۆ مانگێك 7 ملیارو 343 ملیۆن و 500 هەزار دینار دەبێت. 


سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی راشیگەیاندوە بەهۆی نەبونی یاسایی بودجەوە ، هیچ وەزیرێك دەسەڵاتی خەرجكردنی پارەی نییە وەكە دەرماڵە، بەڵكو ئەوە لەدەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیراندایە كە بڕیاربدات پارە خەرجبكرێت.