X

ئەڵمانیا: رێككەوتن بۆ پێكهێنانی حكومەت ئەنجامدرا

هەواڵی جیهان

پێش 1 هەفتە     107 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت 
حزبی سۆسیال دیموكراتی ئەڵمانیا و پارتی سەوز و لیبراڵی ئەڵمانیا بۆ پێكهێنانی حكومەت رێككەوتن.

 

 ئاژانسی هەواڵی فرانس 24 ئەمرۆ چوارشەممە24ی تشرینی دوەمی 2021بڵاویكردۆتەوە كە حزبی سۆسیال دیموكراتی ئەڵمانیا و پارتی سەوز و پارتی لیبراڵی بۆ پێكهێنانی حكومەتی ئەڵمانیا گەیشتونەتە رێككەوتن,ئەوەش  دوای ئەوەی كە 16 ساڵ ئەنگێلا مێركڵ, راوێژكاری ئەڵمانیا بوە و رێككەوتنێكی نوێ لەنێوان ئەو پارتانە واژۆكراوە. 

 

ئاماژە بەوەكراوە رێككەوتنەكە دوای تێپەربونی دو مانگ بەسەر هەڵبژاردنی گشتی لەو وڵاتە ئەنجامدراوە  كە لە چەند رۆژی داهاتو هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەت دەستپێدەكات.