X

لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنوسان داوای پاراستنی رۆژنامەنوسان دەكات

هەواڵی کوردستان

پێش 1 هەفتە     76 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت 
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان چەند رێنماییەك بۆ روماڵی خۆپیشاندانەكان بڵاوكردەوە و راشیدەگەیەنێت، نیگەرانی خۆمان بۆ برینداربونی هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەكان دەردەبڕین.

 

 بەگوێرەی راگەیەنراوێكی لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنوسان كە تێیدا هاتوە لە چەند رۆژی رابردودا،، خۆپیشاندان و پاشان بەداخەوە پشێوی رویدا، میدیاكاران و كەلوپەلی كەناڵەكانی راگەیاندن زەرەرو زیانیان بەركەوت.

 

ئاماژەبەوەكراوە لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنوسان "لەم بارودۆخە پێشبینی نەكراوەدا، داوای هێوركردنەوەی بارودۆخەكە دەكات دەشلێت "روی دەممان دەكەینە سەرجەم هێزەكان و خۆپیشاندەرانیش، كە لێدان و سوكایەتی میدیاكار نەكەنە ئامانجی خۆیان بە گوللـەی پلاستیكی و دوكەڵ، لەلایەنی خۆپیشاندەرانیشەوە بە بەردو بەجنێو و سوكایەتی.

 

لە راگەیەنراوەكە هاتوە رۆژنامەنوسان باجی كەناڵەكانیان لە مل بكەن و پێناسی سەندیكایان پێبێت و جلوبەرگی جیاواز بپۆشن، بەتایبەت ئەو هێلەكانەی كە لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنوسان دابەشیكردوە  بەسەر پەیامنێرانی سلێمانیدا لەگەڵ ئەو كۆڵەپشتانەی كە دابەشیانكردوەو پێداویستی پزیشكیان تێدایە، دەشڵێت، "لەگەڵ سەرجەم هێزەكانی ناوخۆ وا رێككەوتوین كە ئەو جلوبەرگانە رێگاپێدراوی ئێمەن و پێویستە رەچاوی پاراستن و رێگاپێدان و رێز لەكاریان بگیرێت و بتوانرێت لە روماڵكردندا شوێنی تایبەتییان بۆ دابینبكرێت.