X

شەش لە خراپترین ئەو ھەڵانەی لە کاتی وازھێنانمان لە کارەکەمان ئەنجامی دەدەین

لایف ستایڵ

پێش 1 هەفتە     225 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
وازھێنانمان لە کارەکەمان خۆی لە خۆیدا کارێکی ئەستەمە بۆیە ئەگەر دەتەوێت پەیوەندییەکانت وەک خۆی بمێنێتەوە لەگەڵ ھاوپیشەکانتدا بمێنێتەوە پێویستی بە لێھاتویی ھەیە، ئێمە لێرەدا شەش لە خراپترین ئەو ھەڵانە دەخەینەڕوو کە لە کاتی وازھێنانمان لە کارەکانمان ئەنجامی دەدەین.

١- سوتاندنی ئەو پردانەی کە ئەگەری ھەبوو سودی لێببینین لە داھاتوودا
ھاوپیشەکانت ئەگەری ھەیە ڕۆژێ لە ڕۆژان ئەو کارانەی پێکەوە ئەنجامتانداوە لە بیری بکەن، بەڵام ھەرگیز کۆتا ھەڵوێستی تۆ پێش بەجێھێشتنیان لەبیر ناکەن.

٢- پێدانی ھەواڵی دەست لە کارکێشانەوەت لە کارەکەت بە ھاوپیشەکانت پێش ئەوەی کارە نوێکەت مسۆگەر کردبێت.

٣- پێدانی کاتێکی زۆرتر لە ڕادەی خۆی بۆ وازھێنانت.
بەڕای زۆرینەی شارەزایان پێدانی مۆڵەتی دوو ھەفتە پێش وازھێنانت کاتێکی گونجاوە، چونکە ئەگەر زیاتر بێت ئەگەری ھەیە لە کارە نوێکەت نەتوانن چاوەڕوانیت بکەن، بۆیە پێش دوو ھەفتە لە وازھێنانت پێویستە ئاگاداریان بکەیتەوە.

٤- کارکردن بە ڕادەیەکی زۆر، یاخود کەم پاش پێدانی ھەواڵی وازھێنانت لە کارەکەت
لە کۆتا ڕۆژەکانی کارکردندا باشتر وایە بە شێوازێکی ڕێکوپێک کارەکانت ئەنجام بدەیت، بە جۆرێک کە نەبیتە ئەرک بۆ ھاوپیشەکانت بە شێوازێک ھەر سەرقاڵی تەواوکردنی کەم و کورتییەکانی تۆ بن لە ھەمان کاتیشدا پێویست ناکا لە سنوری خۆی زیاتر خۆت سەرقاڵی کارێک بکەیت و خۆت ماندوو بکەیت بۆ کارێک کە بەرەو کۆتایی دەڕوا و وازی لێدەھێنیت.

٥- وازھێنان لە کاتێکی نەگونجاو کە ببێتە ھۆکاری زەرەرمەند بوونت
لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا زۆربەی کۆمپانیاکان بیمەی تەندروستی و مۆڵەتەکان پێشکەش دەکەن ھەتا کۆتایی مانگ، بۆیە باشترین کات بۆ وازھێنان بریتییە لە کۆتایی مانگ، نەوەک سەرەتاکانی مانگ.

٦- پێنەدانی مۆڵەت بەخۆت لە نێوان کارە جیاوازەکانتدا
لە کاتی دەستلەکارکێشانەوەت لەو کارەی کە ئارەزومەندی بەجێی بھێڵیت ھەڵبەتە تۆ ھێشتا ماندویت و ماوەیەک تووشی کەم خەوی دەبیت و بۆیە دەستبەجێ چوونە سەر کارێکی دیکە ھەڵەیە و پێویستەکاتی پێویست ببەخشین بە جەستەمان بۆ پشوودان.