X

من بە تەواوەتی ڤاکسینم وەرگرتووە کەی و لە کوێ پێویستە لەسەرم ماسک ببەستم

لایف ستایڵ

پێش 1 هەفتە     170 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت

بەپێی نوێترین توێژینەوەی سەنتەری خۆپاراستن و بەرگری کۆرۆنا ( CDC ) پێیانوایە کە ئەگەر بە تەواوی ڤاکسینت وەرگرتبێت ئەوا توانای ئەنجامدانی زۆر چالاکیت ھەیە کە پێش ڤاکسینەکە توانای ئەنجامدانی ئەم چالاکیانەت نەدەبوو.

لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵە حاڵەتێک ھەیە کە وامان لێدەکات ھەر ناچاری ماسک بین. لێرەدا ڕونی دەکەینەوە کەی و لە کوێ پێویستە لەسەرمان ماسک ببەسین.

بۆ زانینی ئەوەی ئایا ڤاکسینی تەواوەتیت وەرگرتووە ئەوا پێویستە سەرەتا بزانیت چ جۆرە ڤاکسینێکت وەرگرتووە بۆ نمونە ڤاکسینەکانی Pfizer و Moderna و BioNTeck کە بە دوجار لە ھاوڵاتیان دەدرێن و پاش ڤاکسینی دووەم ئەوا پاش دوو ھەفتە کەسی کوتراو بە تەواوی بە کەسێکی پارێزراو ھەژمار دەکرێت، بەڵام ڤاکسینی جۆری Johnson & Johnson کە بە یەک جار لە ھاوڵاتییان دەدرێت و بە ھەمان شێوە لە پاش دوو ھەفتەوە بە وەرگرتنی ئەم ڤاکسینە ھاوڵاتی بە پارێزراو ھەژمار دەکرێت.

ئەوەی شایەنی باسە لێرەدا ھەتاوەکو ماوەی داواکراو تەواو نەکرێت کە بریتییە لە دوو ھەفتە ھاوڵاتی پارێزراو نییە و پێویستە لەسەری ماسک ببەستێت بۆ سەلامەتی خۆی و ھاوڵاتییان.

خاڵێکی دیکە کە لێرەدا زۆر گرنگە ئەگەر ھەر کەسێک ھەر حاڵەتێکی تەندروستی ھەبێت و لەلایەن پزیشکەوە دەرمانی بۆ نوسرابێت کە ھۆکارن بۆ لاوازکردنی سیستمی بەرگری ئەوا کەسەکە بە پارێزراو ھەژمار ناکرێت ئەگەرچی ھەردوو ڤاکسینەکەی لەخۆی دابێت لەم حاڵەتەدا پێویستە لەسەرت ماسک ببەستیت بۆ سەلامەتیت.

بەڕای دکتۆر ئێس وێسڵی لۆنگ توێژەر لە نەخۆشخانەی ھیوستن میسودیست لە تێکساس پێی وایە کە لە شوێنی قەرەباڵغ کە ناتوانیت بزانیت کێ ڤاکسینی تەواوەتی وەرگرتووە و کێ توشبووە ئەوا بیرۆکویەکی باشە کە ھەمیشە ماسک ببەستیت.

ھەروەھا دکتۆر لۆنگ پێی وایە کە ھەرچەندە ئەو کەسانەی کە بە تەواوەتی  ڤاکسینیان وەرگرتووە ڤایرۆسەکە ناگوازنەوە بۆ خەڵکانی تر بەڵام ھەر پێیوایە لە نزیک ئەو کەسانەی کە سیستمی بەرگرییان لاوازە و نەخۆشن و دەرمان بەبەردەوامی بەکار دێنن بیرۆکەیەکی باشە کە ماسک ببەستیت بۆ پاراستنیان لە مەترسی.

ھەروەھا بەڕای دکتۆر لۆنگ ھەر ژینگەیەکی داخراو کە کەسانی دەورت نەناسراو بن و ھیچ زانیاریەکت لەسەر وەرگرتنی ڤاکسینیان نەبێت، ھەروەھا لە فرۆکەخانە و قوتابخانەکان و سۆپەر مارکێتەکاندا بیرۆکەیەکی باشە بەستنی ماسک و پاراستنی دوریەکی دیاریکراو لە نێوان خۆت و ئەواندا.