X

ئایا ئاڵودەبوون بە خواردن بونی ھەیە؟

لایف ستایڵ

پێش 1 هەفتە     98 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
ھەتاوەکو ڕۆژگاری ئەمڕۆمان بابەتی ئەڵودەبوون بە خواردن بابەتێکە جێی مشتومڕە لە کۆمەڵگا زانستییەکاندا، ئەم بابەتە ترس و دڵەڕوکێیەکی زۆری ھەڵگرتووە لەگەل خۆیدا کە بە ھاوشان و ھاوڕێی دیاردەی قەڵەوی دادەنرێت بە تایبەتی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و زۆرێک لە ناوچەکانی دیکەی جیھان.

لەم ڕاپۆرتەدا باس لەو پرسیارە زانستییە دەکەین کە ئایا ئاڵودەبوون بە خواردن ڕاستە؟

ئاڵودەبوون بە خواردن دەستەواژەیەکە کە توێژەرەوان بەکاری دێنن بۆ باسکردنی حەزە نەبڕاوە و دزێوەکانی مرۆڤ بەرامبەر بە خواردن.

بەپێی نوێترین لێکۆڵینەوەکان ئاڵودەبوونی مرۆڤەکان بەشێوازێکی باو دەچێتەوە سەر ئەو خواردنانەی کە ڕێژەیەکی بەرز لە شەکر و چەوریان تێدایە.

لە ھەندێک لێکۆڵینەوەی دیکەدا دەرکەوتووە کە ئەو کەسانەی کە ئاڵودەن بە خواردن ھەمان دیاردەی کەسانێکیان لێدەرکەوتوە کە ئاڵودەی ماددە ھۆشبەرەکانن کاتێک کە لێیان دەبڕێت.

بەپێی لۆکۆڵینەوەکانی ساڵانی پێشوو دەرکەوتووە کە ئەو خواردنانەی کە ڕۆژانە دەیانخۆین دەبنە ھۆکاری دەردانی ھۆرمۆنە ھاندەرەکان لە مێشکدا وەکو ھۆرمۆنی دۆپامین کە ناسراوە بە ھۆرمۆنی چێژ یاخود ھاندان، بۆیە کاتێک مرۆڤ ئەو خواردنانەی کە شەکر و چەوریان تێدایە دەخوات، ئەوا دەست بەجێ مێشک ھۆرمۆنی دۆپامین دەردەدات بۆیە وادەکات ئەو مرۆڤە ھەمیشە ئارەزووی ئەو جۆرە خواردنانە بکات و دەستھەڵگریان نەبێت.