X

وەزارەتی كارەبا: هاووڵاتییان دەتوانن ئەو کارەبایەی لێیان زیادە بیفرۆشنەوە بە حكومەت

هەواڵی کوردستان

پێش 1 هەفتە     938 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
وەزارەتی كارەبا ڕایگەیاند "ئەو هاوبەشانەی کە بە وزەی خۆر کارەبا بەرهەم دێنن، دەتوانن کارەبای زیادەیان لە ڕێگەی پێوەری زیرەکەوە بە حکومەت بفرۆشنەوە".


ئەمڕۆ وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند پێوەری زیرەک پرۆژەیەکی درێژخایەنە و سەرکەوتنیشی دەبێتە گەرەنتی باشتربوونی دۆخی کارەبا.

ڕوونیشیكردەوە كە "پێوەری زیرەک باشترین میکانیزمە بۆ دابینکردنی دادپەروەری لە پێدانی کارەبا و سەقامگیر کردنی دۆخی کارەبا و کۆنترۆڵکردنی کە لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان دایە، بەتایبەتی ئەوانەی کە بە شێوەیەکی دروست و بە رێژەی دیاریکراو کارەبا بەکار دێنن". 

لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی كارەبادا هاتووە كە بەستنی پێوەری زیرەك كۆمەڵێك سوودی هەیە:
-بە فیڕۆچوونی كارەبای لە 45% بۆ 34% کەم کردووەتەوە. 

- سەرپێچیی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا کەم کردووەتەوە و کەس ناتوانێت بە سەرپێچی و نایاسایی کارەبا لە دەرەوەی پێوەرەکە ڕابکێشێت و مافی خەڵکی دیکە پێشێل بکات. 

- بە شێوەیەکی دادپەروەرانە کارەبای بۆ هاوبەشانی دابینکردووە و رێگە نادات هیچ هاوبەشێکی لە مافی خۆی زیاتر کارەبا بەکار بێنێت.                    

- دوای تەواوبوونی پرۆژەكە كارەبایەكی سەقامگیر و باش بۆ هاوبەشانی دەستەبەر دەکات. 
- بارزۆریی لەسەر تۆرەکانی کارەبا چارەسەر دەکات. 

- بە کەمکردنەوەی خواست لەسەر كارەبا، کرێی کارەبای کەم دەکاتەوە. 

- ئەو هاوبەشانەی کە بە وزەی خۆر کارەبا بەرهەم دێنن، دەتوانن کارەبای زیادەیان لە ڕێگەی پێوەری زیرەکەوە بە حکومەت بفرۆشنەوە. 

- پێوەری زیرەک، بەكارهێنانی کارەبا کۆنترۆڵ دەکات و رێژەی بەكارهێنانی دیاری دەکات.

وەزارەتی كارەبا ڕوونیشیكردەوە "تا ئێستا زیاتر لە 72% پێوەری زیرەک لە سەرتاسەریی هەرێم بەستراون".